سەرۆکی پێشووی ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد
ڕایگەیاند باشترین چارە بۆ دۆخی ئێران ئەوەیە حەسەن ڕۆحانی دەست لەکاربکێشێتەوە.
سەرۆکی پێشووی ئێران ڕاشیگەیاند ١٣ ساڵ پێش ئێستا و لەکاتی گرتنەدەستی پۆستی
سەرۆک کۆماری ئێران باری ئابوری وڵاتەکەی زۆر باشتربووە لە ئێستا و هەر لە ئەو
کاتەشەدا پلانیان دانابوو رێگری بکەن لە گرانی بازار و داڕمانی ئابوری،
بەڵام لە ئێستادا نەک ئابوری سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا بەرەو داڕمان دەچێت.
دەشڵێت لە سەردەمی سەرۆکایەتی
ئەودا فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر زیاتر بوون و هەمیشە ئەمریکییەکان و
تەواوی ئەورپا ئابڵۆقەیان دانابوو لەسەر ئێران.
سەرۆک
کۆماری پێشووی ئێران دەشڵێت "لە ئێستادا ئابوری ئێران بەرەو سفر دەچێت و
هەژاری گەیشتووەتە لوتکە، حەسەن ڕۆحانی و وەزیرەکانی ئێران بەرپرسی سەرەکین لەم
دۆخەدا و پێشنیاز دەکەم دەست لەکاربکێشنەوە".
ئەحمەدی نەژاد دەشڵێت. "بە
وازهێنانی ڕۆحانی هەم خەڵک سود وەردەرگرێت و هەم خۆشی بۆیە هەتا کات هەیە دەتوانێت
ئەو رێگە چارەیە جێبەجێ بکات".