دواین زانیاری لەبارەی چارەنوسی ئەبوبەکر بەغدادیەوە

دوای چەندین جار ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەواڵی مردنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعشیان بڵاوکردووەو ڕایانگەیاندووە لە مانگی ڕابردوودا لە بۆردوومانێکی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق، لە سوریا کوژراوە.

ماڵپەڕەکانی سۆمەرییە و شەفەق نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە لەو هێرشە ئاسمانییەی مانگی ڕابردوو عێراق لە خاکی سوریادا ئەنجامیداوە چەند سەرکردەیەکی داعش کوژراون و ئەبوبەکر بەغدادی بە سەختی بریندار بووە و بە نهێةی مردووە، لە ئیستاشدا ئەبو عوسمان تونسی پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی بەغدادی.

ئەمەش جاری یەکەم نییە میدیا عێراقییەکان هەواڵی مردنی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاودەکەنەوە کە دواتر ڕەتدەکرێتەوە و جگە لەوەش هەواڵی مردنی عیزەت دوری سەرکردەی حزبەی بەعسی عێراقیان بڵاوکردبووەوە کە دەرکەوت ڕاست نییە و هەفتەی ڕابردوو پەیامێکی بڵاوکردەوە.



AM:10:34:13/08/2018