فوئاد حوسێن کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕوونکردنەوەییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دووا قسەی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکات.
ڕوونکردنەوەکەی فوئاد حوسێن کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە دەڵێت "ئێمه تووشى سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستى پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ى تر به‌ربژێرى خۆى نه‌كشاندۆته‌وه، و چوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانى جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ خست كه له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون و پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كه‌یان".
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
روونكردنه‌وه و سوپاسنامه‌یه‌ك له فۆاد حسێن
دوابه‌دواى بهربژێركردنمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانى و به پشتگیرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌شداریمان كرد له چاڵاكییه‌كان و كاركردن بۆ دانانى زه‌مینه‌یه‌كى دروست بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنمان بۆ پرۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه كێبركێهكه له چوارچێوه‌ى ئیراده‌ى نوێنه‌رانى هه‌رێم له به‌غدا، یان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى هه‌ردولایه‌نى سه‌ره‌كى پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت. و زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه براى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز پاڤێل تاڵه‌بانى گه‌یشتنه رێككه‌وتن له نێوانیاندا كه یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه نزیكه‌ى دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوو.
به‌ڵام ئێمه تووشى سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستى پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ى تر به‌ربژێرى خۆى نه‌كشاندۆته‌وه، و چوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانى جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ خست كه له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون و پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كه‌یان.
به‌و پێییه‌ى بڕوامان به‌وه بوو كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى به‌ربژێر مافى پێكهاته‌ى كورده، بۆیه بڕیارماندا به پرۆسه‌كه بكشێینه‌وه.
دوابه‌دواى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه، كه به پێویستمانزانى بڵاوى بكه‌ینه‌وه بۆ ئاگاداربوونى هه‌موو لایه‌ك له راستییه‌كان ، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێزانینمان ئاراسته‌ى سه‌رۆك مسعود بارزانى ده‌كه‌ین و سوپاسى به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ بهربژێركردنمان بۆ ئه‌و پۆسته. سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ى براى به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانى و شاندى هاورێى ده‌كه‌ین كه بۆ پشتگیرى كردنمان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و به‌شدارییان له دانوساندن و گفتوگۆكاندا كرد.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ئه‌م حیزبه ده‌كه‌ین.
سوپاسى ئه‌و گروپه چاڵاكه ده‌كه‌ین كه هاورییه‌تی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌ردانى به‌غدا و ژماره‌یه‌كى زۆر چاڵاكى راگه‌یاندنى چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامدا. ئه‌و به‌ڕێزانه باشترین پاڵپشت بوون بۆمان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسى ملیۆنه‌ها له رۆله‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه كردووه.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ى سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له پێكهاته جیاوازه‌كانى ناو عێراق ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا هاوسۆز بوون ، و سوپاسى هه‌موو هاوڵاتیانى كورد و عێراقییه‌كانى هه‌نده‌ران و هاوڵاتیه بیانییه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتگیری‌یان له ئێمه كرد.
سوپاسى راگهیاندنكارهكانى كوردستانى و عێراقى ده‌كه‌ین كه ده‌رفه‌تیان پێداین بۆ روونكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌كانمان.
لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه كارى ئێمه له كاروانى خه‌باتى دور و درێژمان هه‌میشه له پێناو یه‌كریزى لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌دیهێنانى ئه‌و پره‌نسیپانه بووه كه بڕواى ته‌واومان پێى هه‌بووه. بۆیه و له‌و روانگه‌یه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان یه‌كڕیزى گه‌لى كوردستان بپارێزین.
له كۆتاییدا پیرۆزبایى له گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه.
هه‌ر له خۆشی‌دا بن...
فۆاد حسێن