بە تۆمەتى
وەرگرتنى بەرتیل سەرجەم فەرمانبەرانى خاڵی گومرگى کەرکوک - سلێمانى دەستگیرکران.
کەناڵی
ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە ئەو بریارەی دەستەی نەزاهە دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک
هاووڵاتی و بازرگان و خاوەن کارگە سکاڵایان دژ بە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگيی
کەرکوک – سلێمانی تۆمار کردووە و دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە دەستەی
نەزاهە کردووە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکات.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو میدیایە
بەپێی زانیارییەکان ئەو مامەڵە و نوسراوانەوەی رادەستی خاڵی گومرگی کەرکوک –
سلێمانی کراون، دەستکاری کراون و بڕی پارەی گومرگەکە لەلایەن بەرپرس و کارمەندانی
ئەو خاڵە گومرگییەوە زیاد کراون بۆیە دەستەی نەزاهە هەڵساوە بە دەستگیرکردنی
سەرجەم فەرمانبەرەکانی.
ڕونیشی کردووەتەوە، هاوکات لەگەڵ
ئەو بڕیارە و دوای سکاڵای ژمارەیەک ئاوارە، دەستەی نەزاهە بەڕێوەبەری کۆچ و
کۆچبەرانی لقی کەرکوکی سەر بە حکومەتی عێراقیشی دەستگیر کردووە.