ڤیدیۆ چامپیۆنس لیگ: ئاتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەرسیتی براوە بوون

لە یاریەکانی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو دوو یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی مانچستەرسیتی ئینگلیزی و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی توانیان سەرکەوتن تۆمار بکەن.

لە یەکەم یاریدا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە ئەلمانیا بووە میوانی یانەی لیڤەرکوزنی ئەو وڵاتەو لە ئەنجامدا توانی ٤-٢ یاریەکە بباتەوە.

گۆڵەکانیش هەریەکە لە ساوڵ و گریزمان و گامێرۆ و تۆریس تۆماریان کرد.

لە دووەم یاریدا یانەی مانچستەرسیتی بە پینج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی نۆشی یانەی مۆناکۆ فەرەنسی کردوو یاری چوونی بە سودی خۆی لە یاریگای ئیتحاد کۆتایی پێهێنا.

مان سیتی توانی پێنج گۆڵ لە لایەن ئەگوێرۆ دوو گۆل و سانی و فیل جۆنس و ستەرلینگەوە تۆمار بکات دۆران توشی ئەو یانە فەرەنسیە بکات.

سێ گۆڵی مۆناکۆ فاڵکاو دوو گۆڵو گۆڵەکەی تریش لۆتین تۆماری کرد.










AM:01:06:22/02/2017