یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر دادوەرەکەی یاری بەرشەلۆنەو پاریسانجێڕمان هاتە دەنگ

ئەمرۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چیڤرین لەسەر دادوەرە ئەڵمانیەکەی یاری نیوان بەرشەلۆنەو پاریس سانجێڕمان هاتە دەنگوو رایگەیاند هیچ سزایەکەی ئەو ناوبژیوانە نادەین.

سەرۆکەکە رایگەیاندووە یانەی پاریسانجێرمانی فەرەنسی داوایان کردووە سزای دینز ئینتیکنی ئەڵمانی بدەن بەڵام ئێمە هیچ سزایەکی نادەین.

یاری نێوان بەرشەلۆنەو پاریس سانجێڕمان ٦-١ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات و دەنگۆیەکی گەورە دوای یاریەکە بە دوای خۆیدا هێناو زۆربەی بینەران رەخنەیان لە دادوەرەکە گرت بەهۆی خراپی ئاستیەوەلە بەرێوەبردنی یاریەکە.





PM:08:08:22/03/2017