بەرەسمی پشکنینی پزیشکی بۆ بەیڵ ئەنجامدراو ماوەی دوورکەوتنەوەی راگەیەنرا


دوای توشبوونی بە پێکان لە یاری کلاسیکۆ ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ گاریس بەیڵی وێڵزو ئەستێرەی یانەکەی ئەنجامداو توشبوون بە پێکان لە ماسوڵکەکانی قاچی چەپیدا راگەیاند.

دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە بەیل توشی پێکان بووە، رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە بەیڵ بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە و بەشداری یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید ناکات لە چامپیۆنس لیگ و لە چەندین یاری خولی ئیسپانیاش بێبەش دەبێت.





PM:02:41:25/04/2017