هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە


ئەمرۆ میدیاکانی ئیسپانیاو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بڵاویان کردەوە ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە ئەندریس ئینێستا توشی پێکان هاتووەو لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوەو ئەمرۆش نەیتوانیوە بەشداری مەشق و راهێنانەکان بکات.

لای خۆیەوە لویس ئینریکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای کرد ئینێستا توشی پێکانی ماسولکەکانی هاتووەو بە پێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل لە دێربی کە وا بریارە رۆژی شەممە یاری بکەن ، یاری بکات.





PM:08:35:28/04/2017