رۆناڵدۆ بۆ بەڕێوبەری کارەکانی: پەلە بکە پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکەم


ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید رۆناڵدۆ ماوەیەکە رۆژنامە بە ناوبانگەکانی جیهان هەواڵی چوونی لە ریال مەدرید بڵاو دەکەنەوەو لە نوێترینی هەواڵیشدا لەسەر ئەو یاریزانە کە کەناڵی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە خودی ئەو یاریزانە بە خۆرخێ میندێزی بریکارەکەی وتووە پەلە بکەو کارەکانت دەستپێبکە تا پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی خۆم مانچستەریونایتد بکەم.

کەنالی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە یانەی مانچستەریونایتد ئامادەیی نیشانداوە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە پێناو رۆناڵدۆ خەرج بکات، داواشیان لە ریاڵ مەدرید کردووە لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە قسەیان لەگەڵ بکەن بەڵام تا ئێستا ریاڵ مەدرید وەڵامی نەداونەتەوە.





PM:01:26:19/06/2017