دۆناڕۆما: من هەرگیز وام نەوتووە

دۆناڕۆما لەپەڕەی فەرمی خۆی دەڵێت من هەرگیز نەم ووتوە کە میلان جێدێڵم.هەروەها گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی میلان دەڵێت نازانم بۆ توندوتیژی دەنوێنن بەرامبەرم من میلان لە دڵم دایه.

ئەم ووتانەی جیانلویجی دۆناڕۆما لە کاتێک دایە کە زۆرێک لە میدیا جیهانیەکان کە ناوی گۆڵپارێزە لاوەکەیان بەستەوە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەروەها جێهێشتنی دۆناڕۆما لەلایەن مینۆ ڕایۆلا بریکاری یاریزانەکەوە ڕاگەیاندرا بوو، دواتر مۆنتێلا ڕاهێنەری میلان سەردانی خێزانی جیانلویجی دۆناڕۆما ی کرد و بەبێ ڕایۆلا لەگەڵ باوکی گفتوگۆ ی کرد، کە دەکرێت بڕیارەکەی دۆناڕۆما دوای سەردانەکەی دوێنێ مۆنتێلا گۆڕاوە و کاریگەری هەبووە لەسەر بڕیاری گۆڵپارێزەکە
.

شایەنی باسە دۆناڕۆما ی تەمەن ۱۸ ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی میلان دا ئاستی زۆر بەرزی پێشکەش کرد وە ئەم گۆڵپارێزە لەتەمەنی ۱٦ ساڵیەوە گۆڵپارێزی سەرەکی یە لە یانەی میلانی ئیتاڵی دوای ئەوەی کە دیێگۆ لۆپێز گۆڵپارێزی پێشووی میلان تووشی پێکان بوو، سینسا میهالۆڤیچی ڕاهێنەری پێشووی یانەی میلان دەرفەتی یاریکردنی بەم گۆڵپارێزە دا کە توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و خۆی بسەلمێنێت ، تاکو ئێستا یەکێکە لە ئاست بەرزترین گۆڵپارێزەکانی جیهان.





PM:06:21:24/06/2017