ڤیدیۆ:پۆرتوگال و مەکسیک سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو
لە جامی کیشوەرەکاندا کۆتایی بە قۆناغی کۆمەڵەکان هاتوو
هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە یەکەمی و مەکسیک بە دووەمی گروپەکەیان توانییان
سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەن و روسیای میوانداریش کرایە دەرەوە.
پۆرتوگال توانی ٤-٠ شکست بە نیوزلەندا بێنێت و بە ٧ خاڵ
یەکەمی گروپەکەی داگیر بکات، کە گۆڵەکان رۆنالدۆ و بێڕناردۆ سێلڤاو ئەندرێ سێلڤاو
نانی تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپەدا مەکسیک ٢-١ لە روسیای بردەوەو
بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
PM:08:20:24/06/2017