بۆ کلاسیکۆ بەرگریکارێکی ریاڵ مەدرید توشی پێکان بوو


یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەرگریکاری یانەکەی فایخۆی بۆ یاری کلاسیکۆی رۆژی یەکشەممە لە دەستدا.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردەوە فایخۆ لە رانیدا توشی پێکان بووەو بەو هۆیەشەوە ماوەی ٢ هەفتە لە ریزەکانی یانەکەی دوردەکەوێتەوە.

بەمەش ئەو یاریزانە ناتوانێت بۆ یاری رۆژی یەکشەممەی جامی سۆپەر بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاری بکات.





PM:08:07:11/08/2017