نەیمار: لەبەر ئەم هۆکارە حەزم کرد ئەرجەنتین بگاتە مۆندیال


نەیماری ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و ئیستای یانەی پاریس سانجێرمان، لە دوای یاریەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی چیلی، ئاشکرای کرد کە لەبەر میسی حەزی کردووە تانگۆ بگاتە مۆندیال.

لە لێدوانێکیدا دوای یاریەکە نەیمار دەڵێت من میسی هاوڕێمەو تەنها لەبەر ئەویش شەوی رابردوو حەزم کردووە ئەرجەنتین بگاتە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

ئەرجەنتین شەوی رابردوو توانی ٣-١ شکست بە ئیکوادۆر بێنێت و پلیتێکی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ببرێت.





PM:11:13:11/10/2017