ئەو هەواڵە خۆشەی بۆ هاندەرانی زیدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمرۆ راگەیاند
ئەمرۆ زیدان لە پرێس کۆنفرانسێکی
هەواڵیدا لە پێش یاری خیتافی بەشداریکردوو باسی لە یاریەکە کردوو هەواڵێکی خۆشیشی
بۆ هاندەرانی یانەی شاهانەی راگەیاند.
زیدان رایگەیاند کە یاریەکەی سبەی زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئێمەو تەنهاش بە
بردنەوە کەمتر رازی نابین، بۆیە دەبێ سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بێنین.
پاشان زیدان هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید راگەیاندوو ئاشکرای
کرد کە لە ماوەی هەفتەیە تا دوو هەفتەی تر کارڤاخال دەگرێتەوە بۆ یاریکردن و
یاریگاکان، ئەمە دوای ئەو دێت، ئەو یاریزانە توشی ڤایرۆسێک هاتبوو لە دڵیداو
هەندیک پێیان وابوو کۆتایی ژیانی وەرزشی دەبێت.
PM:09:24:13/10/2017