ڤاڵڤێردی ترسی خۆی لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نیشاندا


ئەمرۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ترسی خۆی لە رووبەڕووبونەوەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نیشانداو رایگەیاند کە ئەوان تیپێکی زۆر بەهێزن ودەتوانن ئەمساڵ نازناوەکە ببەنەوە.

بڕیارە رۆژی شەممە سەعات ٩:٤٥ خولەک لە یاریەکانی جەولەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید میوانداری لە بەرشەلۆنە بکات.

ڤاڵڤێردی وتی ، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید تیپێکی زۆر مەترسیدارن لە هێرشی هەڵگەڕاوەو هێڵی بەرگریشیان زۆر بەهێزە ، ئەمساڵیش یانەیەکن پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداریان بین.

وتیشی نامانەوێت بدۆڕێین و گۆڵمان لێ بکرێت ، چوونکە تا ئێستا زۆر بە باشی لە خۆلەکە هێناومانە و دەمانەوێت بەمشێوەیە بەردەوام بین.





PM:09:30:13/10/2017