شەش یاریزانی بەرشەلۆنە بەشداری یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید ناکەن


بۆ یاریەکەی بەیانی نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا شەش یاریزانی لە یانەی بەرشەلۆنە ناتوانن بەشدار بن.

راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆی سەرجەم یاریزانەکانی شەش یاریزانی بانگهێشتی پێکهاتەکەی نەکردووە، کە سێ لە یاریزانەکان پێکانیان هەیەو سێکەی تریش بەبڕیاری راهێنەر خۆی بانگ نەکراون.

هەریەکە لە ئەلکاسێر و ڤیدال و ڤێرمالینبە بڕیاری راهێنەر خۆی بانگ نەکراون و هەریەکە لە تۆران و دیمبلی رافینیاش پێکانیان هەیە.

یاریەکەی سبەی بەرشەلۆنەوئاتلەتیکۆ مەدرید سەعات ٩:٤٥ خولەک بەرێوە دەچێت.





PM:10:50:13/10/2017