تۆتی: ئەمساڵ ئەم یاریزانە دەبێتە باشترینی جیهان


تۆتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی رۆما پێش دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان، ناوی باشترین دیاری دەکات و رۆناڵدۆ بە باشترین دەزانێت.

تۆتی دەڵێت بە هەموو پێوەرێک ئەمساڵ رۆناڵدۆ شایەنی باشترین یاریزانی جیهانەو خەڵاتەکە دەباتەوە، چوونکە توانیویەتی نازناوی گەورە بە دەست بێبنێت و لە چەندین یاری گرنگ یەکلاکەرەوە بووە، بۆیە ئەو شایەنی باشترینی جیهانە.

لە کۆتایدا دەڵێت میسی و رۆناڵدۆ و نەیمار کوری ئەم هەسارەیە نین و لە هەسارەیەکی ترەوە هاتوون.





PM:11:38:16/10/2017