ڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید توشی یەکسانبوون هات


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە سێیەم جەولەدا یانەی ریاڵ مەدرید توشی بەرامبەربوون هات.

ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کردوو لە ئەنجامدا ١-١ یاریەکەیان کۆتایی هات.

سەرەتا یانەی تۆتنهام گۆڵی پێشکەوتنی بە هەڵەی ڤاران کرد، بەڵام رۆناڵدۆ توانی یانەکەی بە لێدانی سزا لە دۆڕان رزگار بکات.

ئێستا هەردوو یانە ٧ خاڵیان هەیەو لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن.







AM:12:16:18/10/2017