گاریس بەیڵ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان


ئەمڕۆ هەینی یانەی ریاڵ مەدرید تواناکانی گاریس بەیڵی وێڵز و ئەستێرەی یانەکەی بۆ گەڕایەوە.

لە کاتی راهێنانەکانی ئەمڕۆدا بەیڵ مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامداو چاوەڕوانیش دەکرێت بۆ یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی سیڤییا بتوانێت یاری بکات.

بەیڵ ئەم وەرزە تا ئێستا ٤ جار توشی پێکان هاتووەو نەیتوانیوە وەکوو پێویست یارمەتی یانەکەی بدات.

ریاڵ مەدرید سبەی شەممە میوانداری یانەی سیڤییا دەکات و یاریەکە سەعات ٦:١٥ خولەک بەرێوە دەچێت.




PM:03:28:08/12/2017