ڤیدیۆ:مانچستەرسیتی دێربی لە شەیتانە سوورەکان بردەوە


لەخولی ئینگلیزی یانەی مانچستەرسیتی توانی یاری دێربی هەفتەی ١٦ی خولەکە لە یانەی مانچستەریونایتد بباتەوە.

یاریەکە لە یاریگای ئۆڵترافۆردی تایبەت بە یانەی مانچستەریونایتد بڕێوەچوو، لە ئەنجامدا مان سیتی توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.

دوو گۆڵی مانچستەرسیتی سێلڤاو ئۆتامێندی تۆماریان کردوو تاکە گۆڵی مانچستەریونایتدیش راشفۆرد تۆماری کرد.

ئێستا مان سیتی بە ٤٦ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو ١١ خاڵ لە مانچستەریونایتدت دووەمەوە دوورە.







PM:09:51:10/12/2017