وێستگەی داهاتووی ماسکیرانۆ ئاشکرابوو


وێستگەی داهاتووی بەرگریکای بە توانای یانەی بەرشەلۆنە ماسکیرانۆ ئاشکرا دەبێت و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە خولی یانەکانی وڵاتی چینەوە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ماسکیرانۆ یانەی هیپی چینی هەڵبژاردووە لە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو پەیوەندی پێوە بکات.

ئەمە دوای ئەوە دێت ئەو یاریزانە لەسەر کورسی یەدەکەو لە لایەن ڤاڵڤێردیەوە لە پێکهاتەی سەرەکی دورخراوەتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە ماسکیرانۆ بە بڕی ٦ بۆ٧ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانە چینیەکە.





PM:11:04:14/12/2017