مارادۆنا وەڵامی رۆناڵدۆ دەداتەوە


مارادۆنای ئەرجەنتین و ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی جیهانی، وەڵامی لێدوانێكی رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دەداتەوە.

لە ماوەی رابردوو دوای وەرگرتنی تۆپی زێڕینی پێنجەم رۆناڵدۆ بە گۆڤاری فرانس فتبۆڵی وت من باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم.

مارادۆنا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەنجامداو رەتیدەکاتەوە رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بێت.

دیگۆ مارادۆنا دەڵێت دەبیت رۆناڵدۆ لە ئێستادا بوەستێت، چوونکە بەڕای من ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ نیە، دی ستیڤانۆ و یۆهان کرۆیف ئەوان باشترینبوون، هەروەها دەکرێت میسیش یەکێک بێت لەوانە، بەڵام رۆناڵدۆ یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە.





PM:06:06:15/12/2017