ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد لە بەردەم هاندەرانیدا بە یۆڤانتۆس دۆڕا


لە گروپی هەشتەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەریونایتد لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا ١-٠ بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا دۆڕاو توشی یەکەم شکست لە گروپەکەی هات.
یانەی یۆڤانتۆس توانی لە خولەکی ١٧ بە گۆڵی یاریزان دیبالا یاریەکە بباتەوە، کە هەرچەندە بە درێژایی یاریەکە مان یونایتد هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا، بەڵام تا کۆتایی سەرکەوتوو نەبوو، یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە بە سودی یانەکەی ئەلێگری مایەوە.
یانەی یۆڤانتۆس بە ٣ بردنەوە بە ٩ خاڵ یەکەمی گروپەکەیەتی و مانچستەریونایتدیش بە ٤ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.







AM:12:28:24/10/2018