زیدان دڵتەنگی و توڕەبوونی خۆی نیشاندا


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا کە سبەی بەرێوە دەچێت زیدان باسی لە یاریەکە کردوو رایگەیاند تا ٩٠خولەک کۆتایی نەیەت هیچ شتێکمان نەبردۆتەوە.

زیدان ئاشکرای کرد زۆر نیگەرانم بەهۆی ئەو سزایەی بەسەر رۆناڵدۆ سەپێنرا ، هەروەها ئەویش نیگەڕانەوەو منیش بڕوا بەوە ناکەم رۆناڵدۆ ٥ یاری رابگیرێت، بە بڕوای من دەدپەروەرانە نیەو دەبێت داوای کەمکردنەوەی بکەین.





PM:02:22:15/08/2017