بەڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو بووە پاڵەوانی سوپەر


لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٢-٠ شکست بە یانەی بەرشەلۆنە بێنێت و نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.

ریال مەدرید یاری چوونی ٣-١ لە یاریگای کامپ نۆ بردبۆوەو ئەم یاریەشی ٢-٠ لە بەرشەلۆنە بردەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن توانی ٥-١ شکست بەو یانە کەتەلۆنیە بێنێت.

گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید بنزیمەو ئەسینسیۆ تۆماریان کرد.







AM:02:34:17/08/2017