ڤیدیۆ:ئینتەر دێڕبی لە ئەیسی میلان بردەوە


لە یاری دێڕبی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان توانی ٣-٢ شکست بە یانەی ئەیسی میلانی هاوشاری بێنێت و سێ خاڵی بە نرخ بە لێهاتووی ئیکاردی بە دەست بێنێت.

یانەی ئینتەر میلان توانی سێ گۆڵ لە لایەن هێرشبەری بە توانای ئەرجەنتینی ئیکاردییەوە تۆمار بکات و یاریەکە بە سودی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

دوو گۆڵەکەی میلانیش سۆسۆ و بۆناڤینتۆرا تۆماریان کرد.

بەم شکستە میلان بە ١٢ خاڵ لە پلەی دەیەم دەبینرێت و یانەی ئینتەریش بە ٢٢ خاڵ دووەمە.







PM:11:53:15/10/2017