فیفا باشترینەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی دیاری کرد
لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨، هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا توانیان ٤-٢ لە کرواتیا ببەنەوەو بۆ دووەمجار لە مێژوویاندا نازناوی مۆندیال بەدەست بێنن.
فیفا خەڵاتی باشترینەکانی دیاری کرد کە بەمشێوەیە بوو..
- خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠١٨ بە مۆدریچ درا
- خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی ٢٠١٨ بە مباپی درا.
- خەڵاتی باشترین گۆڵچی بە کۆرتوای بەلجیکی درا.
- خەڵاتی یاری خاوێن بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا درا.
-هاری کەین وەکوو گۆڵکار بە ٦ گۆڵ دیاری کرا.
PM:08:48:15/07/2018