پێشێلكارییەكانی سەر یٔازادی ڕادەربڕین لە هەڵکشاندایە.!

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەسەڵاتدارانی هەرێم یٔازادییەكان زیاتر  بەرتەسك دەكەنەوە، یاسا پێشیل دەكەن و یاسا شكێنی دەكەن.

لەم ڕۆژانەدا جاریكی تر دەسەڵاتداران، بەتەواوی جەوهەری خۆیان ڕاگەیاند كە چەند دژی ماف و یٔازادییەكانن و چەند دژی یاساو ڕیساكانن.

 سرنج بدەن، عەلی تەتەر پایزگاری دهۆك چی دەڵێ : ڕیگا بەهێچ خۆ پیشاندانێك نادەین ، هیچ پەرلەمانتارو وەزیرێك لای یٔێمە پارێز بەندی نییە، یٔەمە خۆی لەخۆیدا یٔیهانەی دەزگاییەكە كە پاریزەری یاساكانی هەرێمەو یاسا دەردەكات و هەمواری یاساكان و چاودیری كارەكانی حكومەت دەكات، یٔەمەی یٔەو بەڕیزە ووتوویەتی یٔیھانەی سەرجەم پەرلەمانتارانە لەخولی یٔیستاوو لە خولەكانی ڕابوردو. یٔەم لیدوانەی تەتەر یٔێهانەی هەموو یٔەو حزبانەیە كە یٔیدیعای یٔازادییەكان و دیموكراتیەت و دەسەڵاتی دامەزراوەیی دەكەن و كە سێش ورتەی لێوە نایە، یٔەو حزبانە باشترو جوانترە بەرانبەر یٔەم بێ هەڵویستییە بارەگاكان دابخەن. هەردوێنێش دوای رێگرییەكانی خۆپیشاندان لە دهۆك رێگایان نەدا تەنانەت لەسەر گۆرەكەشی ساڵیادی تیرۆری ویدات حسێن بكەنەوە ؟! 

 دیسان سرنج بدەن لە گردبونەوەی كەلار ، دەزگا یٔەمنییەكان بێ ڕیزی و پەلامارو یٔازاری پەرلەمانتار  (شیرین ئەمین )دەدەن، كە بزوتنەوەكەیان لایەنیكی سەرەكییە لە پەرلەمان و حكومەت و یٔەنجومەنی پاریزگاكان.

سپیان یٔامیدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ دەڵێ:- هیزە یٔەمنییەكانی دهۆك ھێرشیان كردە سەرمان و بە بۆكس لێیان داین.

 هەرلەم ڕۆژانەدا ، (مەلا عپمان كانی كورده یی) پەرلەمانتاری كۆمەڵی یٔیسلامی لەهەولیر یٔیهانە كرا.  هاوكات لە خۆپیشاندانەكانی یٔەم دواییە چەندین هاوڵاتی دەستگیركراون و سوكایەتی و دەستدرێژییان كراوەتە سەر .

یٔەرێ یٔەمەیە یاساو ماف و یٔازادییەكان ؟ یان دەزگا یٔەمنییەكان ونمونەی عەلی تەتەرەكان لەسەرووی یاساوو یٔازادییەكانن؟


15/08/2020



وتارەکانی تری نوسەر