چه‌ند سه‌رنجێك له‌باره‌ی زیندانیكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانیی
هێزه‌كانی یٔاسایش زیاتر له (٤٠) ڕۆژه مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری-یان له دهۆك ده‌ستگیركردووه به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی خۆپیشاندان، بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشه ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی دوای یٔه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌رماڵه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر و خستوویانه‌ته كونجی زیندانه‌وه.
یٔه‌مه له‌كاتێكدایه مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری دادوه‌ر بڕیاری یٔازادكردنی داوه كه‌چی هێزه یٔه‌منییه‌كان یٔاماده نین، یٔه‌و جوامێره یٔازاد بكه‌ن. یٔازاد نه‌كردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و گوێنه‌گرتن بۆ بڕیاری دادگا، دادگایه‌ك گومان له‌كاریگه‌ری حزبیشی له‌سه‌ر ناكرێ، مایه‌ی یٔه‌و په‌ڕی بێزاری یٔێمه و خه‌ڵكیشه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووس شیروان شیروانی به‌ده‌ر له‌یاسای ڕۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، دواتر تۆمه‌تێكی ترسناك بۆی داتاشیوه كه گوایه، یٔه‌و به‌ڕێزه به فیتی وڵاتێكی دراوسێ لێدوان دژی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌دات، یٔه‌م قسه‌یه‌ش له‌زاری دیندار زێباری نوێنه‌ری حكومه‌ت بۆ به‌دواچوونی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌وه. پرسیار یٔه‌وه‌یه له كوێی دونیادا كه‌یسێك له‌دادگا بێت و هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دا بێت، كه‌چی كارمه‌ندێكی پله باڵای حكومه‌ت به‌بێ هیچ یٔه‌ته‌كێتێك و عورفێكی یاسایی تۆمه‌تێك به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك ساغ ده‌كاته‌وه؟!
مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و شیروان شیروانی مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر یٔاسایشی هه‌رێم، یٔه‌وان ڕاستگۆیانه داوای خۆیان و خه‌ڵك، ڕه‌خنه و بۆچوونه‌كانیان به ڕوونی و ڕاشکاوی به‌ڕایگشتی ده‌گه‌یه‌نن، مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له‌م هه‌رێمه برسێتی و بێكارییه، بازاڕی بێجوڵه و نه‌بوونی كه‌سابه‌ته، وێران بوونی هه‌زاران خێزان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ییەتی به هۆی نه‌بوونی و قه‌یرانی دارایی، یٔه‌مانه مه‌ترسین، چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی ڕاستگۆ شوێنی ڕاسته‌قینه‌یان زیندان نییه، كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی جیاجیای په‌یوه‌ندی و گوێگرتنه له هه‌ڵوێستی ڕاستگۆیانه‌یان و دواتر هێنانه سه‌ر ڕێگای دروستی یٔه‌و هه‌موو فه‌زاحه‌ته‌ی حكومڕانی.
هیچ ده‌سه‌لات و ده‌سه‌ڵاتدارێك زیندان نه‌یپارستووه، زیندان گه‌ر سه‌رانی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیان بپارستبایه، یٔه‌وا یٔێستا قه‌زافی و بن عه‌لی و موبارك و عه‌لی عبدوڵا صالح و شای یٔێرن له‌سه‌ر حكوم بوون.
یٔه‌وه ته‌نها دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتنه له بیروڕای جیاواز و قبوڵكردنی ڕه‌خنه و دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه و كرانه‌وه‌یه نه‌ك زامنی یٔاشتی وڵات و نه‌مریی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریكه ته‌نانه‌ت پاش مه‌رگیشی.
لێرەشەوە بە ڕوونی و ڕاشکاوی دەڵێم، ناکرێت تۆی ڕۆژنامەنووس، حیزب، سەرکردە لە لوتکەی کوردایەتی دابێت و لەیٔاست پێشیلکردنی یٔازادییەکان و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ بن.