هاواری ئازادی و پەرلەمانتاران

ئەبو کاروان (عەبدولرەحمان فارس)

لە شارەكانی هەولێرو دهۆك، جارێكی تر چەندین ڕۆژنامەنووس و چالاكوان ڕاپێچی زیندانكران. پێشتریش چەندین كەیسی تری پێشێلكاری بە بریاری فەوقی یٔەنجامدرابوو. پاشەكشەی یٔازادی رادەربڕین یەكێكە لە بابەتە هەستیارەكان، كاتێك رۆژنامەنوسێك، چالاكوانێك، خۆپیشاندەرێك هتد .. دەستگیر دەكرێت، یٔەوە تەنیا دەستگیر كردن و بێ‌ دەنگكردنی یٔەوان نیە بەڵكو یٔەوە هەولێكە بۆ بێ‌ دەنگكردنی هەمووان، بۆ رێگریكردن لە هەمووان كە تەنانەت مافی دەربڕینی بیرو راشمان نەبێت.  یٔەمەیە جەوهەری یٔەم جۆرە لە م سیستەمە سیاسیانە، كاتێك قەیران دەگاتە لوتكە بەهۆی سیاساتەكانیان لە جێگای بیر لە چارەسەركردن بكەنەوە، لە بڕی یٔەوە  لە رێگای حوكمی پۆلیسەوە بیر لە بێ‌ دەنگكردنی ھەمووان دەكەنەوە.  دەنگە دەنێگێك بەرهەمی یٔەو واقیعەیە كە یٔەوان دروستیانكردووە و بەرهەمیان هێناوە، مێژوو زۆر وانەی گرنگی تێدایە لەو بارەیەوە، بێ‌ گومان كۆمەكی زۆرمان دەكات . 

 
یٔەوەی جێگای پرسیاری گەورەیە یٔەوەیە، بۆچی رای گشتی لەسەر  یٔەم پرسە وەك پرسێكی گشتی دروست نابێت بۆ بەرەنگاری ؟ یٔەرێ‌ پارتە سیاسیەكان و سەندیكای رۆژنامەنوسان و رۆژنامەوانان و چالاكوانانی بواری مافەكانی  مرۆڤ لەكوێن ؟ كوا كۆبونەوە و بەڕنامەكانیان لە هوتێلە پێنج یٔەستیرەكان ! 

 
لە هەموو دونیا تەنانەت لە وڵاتانێكی وەك سودان و تونس و مصر و هتد .. سەندیكاكان رۆڵی گرنگ دەگێرن لە داكۆكی كردن لە مافی چین و توێژەكان، لە كوردستان سەندیكاكان بێدەنگن لەیٔاست پێشیلکردنی یٔازادییەکان و یاسا بەرکارەکان و تاڕادەیەک داکۆکیکردن لەدەسەڵات.  


لە بارەی رۆڵی پەرلەمانەوە 

 
١٠ پەرلەمانتار یاداشتێكییان یٔاراستەی  سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە، داوای دیاریكردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەكەن، یٔەم پەرلەمانتارانە پەرلەمانتاری چەندێن فراكسیونن، یٔەوەی  جێی پرسیارە، هیچ كام لەو فراكسیونانە خۆیان نەكردوەتە خاوەنی یاداشتەكە، یا موبادەرەی فراكسیونێك نین چونكە سەرۆك فراكسیونێك تەنانەت خۆی واژوویكردوە بە غیابی یٔەندامەكانی تری،  یەكێكی تر تەنیا یٔەندامێكی فراكسیونەكەی لە گەڵیدایە ، نازانیین بۆ چی دەبێ چەند فراكسیونێكش هەر وا ژووی نەكەن؟ لە كاتێكا لە پێگەی یٔۆپۆزسیۆن بوون دان، یٔەری كەیس هەیە لەوە گەورەتر تا پێوەی سەرقاڵ ببن ؟ 

 
یٔێوەی پەرلەمانتاران، گوایە نۆینەرانی خەڵكی كوردستانن ، ڕێز لە یاساكانی پەرلەمان دەگرن؟  دەپرسن یاسای ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان بۆ جێبە جێ ناكرێت ، یٔەركی كێیە بەدواداچوون بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی یاساكان بكات كە خۆتان تەشریعتان كردووە؟  بۆچی و لەسەر چی  ڕۆژنامە نوو سان ڕاپێچی زێندانە كان دەكرێت و دەسەڵاتە یٔەمنییەكان هیچ حیسابێكتان بۆ ناكەن، تەنانەت بۆ بریارەكانی دادگاش . 

 
لە كۆتاییدا دەڵێم و دەپرسم یٔێوە لە كوێن، لەو لەشكرە گەورەیەی بەناو رۆژنامەنوس ، چالاكی بواری مافەكانی مرۆڤ ، هەڵسوراوی سیاسی ؟ یٔەرێ كوا دەنگی یٔەو حزب ولایە نانەی یەكێك لەدروشمە سەرەكییەكانیان یٔازادی و دادپەروەری و سەروەری یاسایە؟ 

 
هیچ یٔاماژەی تر و رووداوی ترمان پێویستە تا بیسەلمێنێت دەسەڵات بەرەو لوتكەی تاكڕەوی و ستەم و خۆسەپێنی  و نەهێشتنی یٔەو پەراوێزە لە یٔازادیەش هەنگاودەنێت كە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون. 

 
 یٔەرێ‌ كاتی یٔەوە نەهاتووە بەیەكەوە بیر لە خاوەندارییەتی نیشتمانە ستەم لێكراوەكەمان بكەینەوە،  بەدەنگ هاواری رۆژانەی رۆڵەكانی و هاواری یٔازادییەوە بچین ؟ .


02/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر