تادێت قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بن، چاره‌سه‌ری نه‌كردنى ڕاسته‌قینه و ڕووبه‌ڕوو نهبوونهویان قه‌یرانی زیاتر به‌دواى خۆیاندا دێنن، چونكه كایه و بواره‌كان په‌یوه‌ندیییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان ژیانی ئێجگار سه‌خت بووه، جیاوازییه چینایه‌تیه‌كان نه‌ك تۆخ بوونه، به‌ڵكو به‌ره‌و دهوڵهمهندیییهكی بێسنوری نوخبه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیسابی ته‌واوی خه‌ڵك ده‌چین، ئه‌گه‌ر له‌نێویدا نه‌بین، موچه كه‌مافێكی ئاساییه بۆته خه‌ون، ساڵێكی دوانزه مانگی موچه خۆران بۆته ٤ مانگ، بازاڕ سست و سارده، بێجوڵه‌یه، گه‌نج كار و ژیانی نییه، خانه‌نشین له‌بری پشوو به موچه‌یه‌كی شایسته هه‌ریه‌ك خه‌ریكی ئیشێكی تاقه‌ت پروكێن و كه‌م سوودن، كه‌چی له‌م دۆخه‌دا كه‌سانێك هه‌ن خۆیان پێ سیاسیه، خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك دروشمی به‌نێوی نه‌ته‌وه و نه‌تەوە په‌رستین، ئا ئه‌مه‌یه رێك پێی ده‌وترێت: مۆسیقا گۆڕاوەو تۆ لەسەر ھەمان ڕیتم ھەڵدەپەڕێ، ئاخر سیاسه‌ت كه له‌واقیع دوركه‌وته‌وه ده‌بێ ببێته شتى تر نه‌ك سیاسه‌ت.
گەر لە باری سیاسەتەوە تەماشای بکەیت ، نابێت دروشمێک ھەڵگری و توانای جێبەجێکردنت نەبیت ، سیاسەت و حزبایەتی بە سۆزوو عاتیفە ناکرێت. به‌ڵكو به خوێندنه‌وه ڕیالیزمانهوه و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ده‌كرێت.
لە کوردایەتی خۆماندا وتراوە ، ھەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نە ھاوشتنییەتی ، یان دەوترا نابێت شەڕێ خۆ تڕین بکەین.
حزب و لایەنە کوردستانیەکان ئەزموونی زۆریان ھەبووە لە کاری حزبایەتی، كه‌ده‌ڵێم ئه‌زموون مه‌به‌ستم ته‌نها لایه‌نه باش و ئیجابیهكهى نییه، به‌ڵكو لایه‌نه خراپ و سلبیهكهشێتی، كه به‌داخه‌وه دوه‌میان گه‌لێك زۆرتره، سیاسی ده‌بێت ته‌ماشاى ئه‌و ئه‌زموونانه بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌زموونى پڕ له هه‌ڵه و كه م و كووڕیی حیزبه قه‌ومیه‌كان، ئه‌وه‌ى وا دروشمیان كوردایه‌تی بووه، تراژیدیایه ئه‌وه‌یه: پاش ئه‌و هه‌موو شكست و دۆڕانه بكه‌ویته دواى دروشمی كوردایه‌تى هه‌ندێ لایه‌ن كه هه‌نوكه بۆته سیمبولی بردنى سامانی خه‌ڵك و ویرانكردنى ژیانیان، كوردایه‌تی هه‌نوكه یانی درۆ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، خۆڵكردنه چاو خه‌ڵك، به‌كارهێنانى بۆ په‌رده‌پۆشكردنى سه‌دان شكست و خستنى به ئهستۆكهى به بەر دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان.
دیسان دەڵێم لە سیاسەتد تاکتێک و ستراتیج ، ئەڵقەی ناوەندی خەباتکردن دەستنیشان دەکرێت، گەر بەپێچەوانەیەوە کار بکەیت دەتباتە ئاسمانی خەیاڵەوە، بۆیە من سەرجەم ئەو لێکدانەوە خەیاڵانییەوە، ئەو خۆیندنەوە ناواقعییانە ، کوردایەتی کردن بە سۆز و عاتیفە رەتدەکەمەوە و بەدروستی نازانم و چووەتە خانەی موزایدەوە.
لە ڕابووردوودا حزبە مارکسییەکان ، فهیلسوفە خاوەن بیرە جیاوازەکان، بۆچوون و لێکدانەوەی جیاوازوو ناکۆکییان ھەبوە بەرانبەر بەیەکتر ، سۆشیالیستی خەیاڵی (الأشتراكیه الطوباویه) سۆشیالیستی زانستی(الاشتراكیه العلمیه) دوو بیردۆزى جیاوازوو ناكۆک و دژ بە یەکبوون.
کە سادەترین پێناسە بکەین بۆ سۆشیالیستی خەیاڵی ، واتا دوورکەوتنەوە لە واقع و نزیک بوونەوە لە خەیاڵ ، واتا لاوازی لە دەستنیشانکردنی شیوازی گەیشتن بە ئامانج ، واتا کورتبینی لە ويناکردنی ڕیگای زانستی و کردەیی، ھەربۆیە ئەنگلس بیرکردنەوەی ئەو جۆرە فیلسوف و کە سانە و ئەوقوتابخانەیەی ناو لێنا خەیاڵاوێکان.
لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم ھەرێم لە مەترسیترین قۆناغدا تێپەڕیوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باردوخی حوکمڕانی و ژیان و گوزرانی خەڵک خراپتر دەبێت، باشە بەر پێی خۆمان باشتر ببینین و دوور کەوینەوە لە درۆشمی قەبەو نووسینی بێسوودو خەیاڵاوی و ھەنگاوی چارەسەر بنێیین.