شەڕی بەوەکالەت

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

(شەڕی بە وەکالەت) بەو شەڕە دەگووترێت  کە دوولایەنی دژبە یەک و نەیار،  لایەنێک ، دوولایەن یا چەند لایەنی تر لەبری خۆیان بەکار دێنن  تا شەڕەکەیان بۆ بکەن ،بەوەش لەوە دەربازدەبن کە خۆیان ڕاستەوخۆ ئەو شەڕە ئەنجام بدەن.

 

ئەو جۆرە شەڕانە زۆر جار بواری سیاسی و ئابوری و ڕاگەیاندنیشی گرتوەتەوە. هەروەها بۆ ئەنجامدانی شەڕی بەوەکالەت زۆر جار جاش و مورتەزەقەیش بەکار دەھێنری ،ئیدی مەرتەزەقەی چەک بەدەستبێت یا قەڵەم بەدەست.

 

لە ڕابوردو و ئیستاشدا ئەو جورە شەڕانە بوونییان ھەبووەو ھەیە ، بۆنمونە  لەدوای کۆتایھاتنی شەڕی جیھانی دووھەم و  بەرپابوونی شەڕی ساردی نێوان یەکیتی سۆڤیەت و ئەمریکا ،هەردوو جەمسەر  چەندین دەوڵەتییان لەبری خۆیان بەکار هێناوە  تا شەڕیان بۆ بکەن .  بەھەمان شێوە لە ئیسپانیاو کۆریا و ئەڵمانییا ، چەندین شەڕی بەوەکالت ڕوویداوە .شەڕی ناوخۆی لوبنان لەڕابردوودا ،شەڕی ئیستای  سوریا ،لوبنان ،عێراق،یەمەن ، شەڕی بەوەکالەتن،کە کاراکتەرە سەرەکیەکان ئێران  لەلایەک ولاکەی دیکە ئەمریکاو ڕۆژئاوان .

 

لەھەرێمی کوردستان بە ئاشکرا هەست بە بوونی شەڕی بەوەکالەت دەکرێت،کە هەندێک کەس و حیزب ولایەن و قەڵەم بەدەست ،لە بری  حیزبەکانی  دەسەڵات دژ بە حیزب و لایەن و کەسایەتیە دڵسۆزەکان دەیکەن.  ئەو جورە شەڕە  لە هەرێمدا  بە ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ لەڕابردوودا  بوونی ھەبووەو تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە.

 

بۆ نموونە دەبێنرێ زۆر جار کەسێک یا حیزبێک  لە دەربڕینی ھەڵویستەکانیدا لە ژیر پاساوی جۆراوجۆردا  ناراستەو خۆ پشتگیری لەحزبیکی دەسەڵات دەکات، یاخود داکۆکی لە خۆدی دەسەڵاتداران دەکات کە تاسەر ئێسقان گەندەڵن. کەواتە شەڕی داکۆیکردن لە دە سەڵات دەکات و ئەمەش دەچێتە خانەی شەڕی بەوەکالەتەوە.

 

نموونەیەکی تر ئەوەیە، کاتیک حزبەکانی دەسەڵات لە گەل چەند لایەنێکی دەرەوەی دەسەڵات  دووچاری کێشەو ناکۆکی دەبن ،کەسێک دێت بابەتێک بۆ گفتووگۆ دیاری دەکات، بەمەش ناکۆکیەکان قوڵدەکاتەوە لەئاکامدا شەڕی لاوەکی  لەبەرژەوەندی دەسەڵات دروست دەبێت، وە لە ڕێگەی خستنە ڕووی بۆچوونەکانیەوە ئاراستەی مەبەستەکانی دەردەکەون. ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە  بە خۆاست بێ یا نا ،لەبری دەسەڵات ئەو شەڕە دروست دەکرێت و شەڕی بەوەکالەتە.

 

لە کۆتاییدا هیوادارم  لە دەربڕینی بۆچونەکانماندا ھەموو لایەنەکانی مەسەلەکە بەوردی  تاوتۆی بکەین و بەباشی  لە بەرچاوویان بگرین ،واز لە شەڕی بەوەکالەت بهێنین و تەنها بۆ گەلەکەمان کاربکەین ،چونکە ئاکامی  شەڕی بەوەکالەت تەنها شەرمەزاریە.


29/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر