ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات

هونەر تۆفیق
هونەر تۆفیق لە کۆتایی شوباتی١٩٣٣ دا ، ڕایخستاگ ( بینای پەرلەمانی ئەڵمانی ) ئاگری تێبەردرا . لەو ئاگرەوە نازیەکان شیوعیەکانیان تۆمەتبارکرد بە هۆکارەکەی . لە حکومەت و پەرلەمان دوریان خستنەوە . هیتلەر حکومەتی نازی بە دەستەڵاتی ڕەهای خۆیەوە پێکهێنا .

 
ئاگر کەوتنەوە لە بەشێک لە گەنجینەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ، کەمترنی یە لە تەقینەوەکەی مەرقەدی ئیمامەینی عەسکەری لە سامەڕا ، لە ٢٠٠٦ دا . کە شەڕی ناوخۆی نێوان شیعە و سونەی تیادا ڕاگەیەندرا . هاوکات هەمان دیمەنی سوتاندنی ڕایخستاگی بەرلینمان بیردەخاتەوە کە حکومەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکات بە زەبری سوتاندن بێت یان حکومەتی تەواری . ئەم ڕووداوانە چاوەڕوانکراوبوون بەپێ ی بەریەککەوتنەکانی ناوچەکە و جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا . 

پێکهێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق ، زۆر سەخترە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا - ئێران و کۆریای باکور . پێشتر باس لە هەڵکردنی ڕەشەبای پاش هەڵبژاردنەکانمان کردووە . مەترسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامەکانیمان دیاری کرد کە لەسندوقەکانەوە لەبری دەنگی سیاسی هاوڵاتی عێراقی ، ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت جەولەیەکی تری جەنگی نێوخۆی عێراقی لێ بکەوەێتەوە.

 پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ، کارەکتەرەکانی نێو پارلەمان نین ، بەڵکە کارەکتەرە سەرەکیەکان لە تاران و واشینتۆن و ریاز و ئەنکەرەوە ڕەسمی ئایندەی عێراق دەکێشن . یەکەم پەیامی توندی ئێرانیش لە بەرانبەر هێزی پشت ژماردنەوەی دەنگەکان بە ئەنکەرە و واشینتۆن ئەمڕۆ بەئاگرەوە گەیشت .


11/06/2018



وتارەکانی تری نوسەر