بەتایبەتی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستان -عێراق . خراپترین خول و گرانترین ماوەی پارلەمان بوو

هونەر تۆفیق
لەماوەی پێنج ساڵی ئەو خولەدا ٣٣ یاسا دەرچووێنراوە . زۆرینەی ئەو یاسایانە کارەساتبار و ماڵوێرانکاربوون بۆ ئێستا و داهاتووی کورد.

١- یاسای ژمارە ٢ ی ٢٠١٤ ، بۆ دوو ساڵ یاسای تیرۆر درێژکرایەوە

٢-یاسای ژمارە ٤ ی ٢٠١٤ کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانی پێ پەسەندکرا . ئەو کۆمسیۆنەی ڕیفراندۆمە فاشیلەکەی ئەنجامدا . دواتریش لەسایەیدا دوا هەڵبژاردنی ئەنجامدا کە هەموو لایەنەکان لە ئەنجامەکەی ناڕازی بوون .

٣ - یاسای ژمارە ٧ ی ٢٠١٥ . خراپترین و نامەسولانەترین یاسابوو دەرچووێنرا کە حکومەتی دەستکراوەکرد، قەرزی دەرەکی بکات.بەپێ ی ئەم یاسایەبوو خەڵکی کوردستان بوون بەژێر قەرزی زیاتر لە ٢٠ ملیارد دۆلارەوە. 

٤ - داخستنی پارلەمان و پەکخستنی بۆ ماوەی دوو ساڵ 

٥ - پەسەندکردنی بڕیاری ڕیفراندۆم لەلایەن پارلەمانەوە و ڕاسپاردنی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی 

٦ - یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٧ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پارلەمان تا ساڵێک 

٧ - یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٧ کە دەکاتە درێژکردنەوەی ولایەتی سەرۆکی هەرێم بەڵام بە ڕێگای دابەشکردنی دەستەڵاتەکانی لەنێوان خۆی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا.

٨ - یاسای ژمارە ٣ی ٢٠١٨ کە ترسناکترین یاسایە لەمێژووی عێراق و کوردستاندا دەرچوێنرابێت . ئەویش بە چەسپاندی هەمیشەیی یاسای تیرۆر نەک وەک پێشتر بە درێژکردنەوەی دووساڵە .

٩ - یاسای ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بەدرێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بەناوی هەڵپساردنەوە . 

ئەمانە ئەو یاسا ترسناکانە بوون، لە ماوەی ٦٠ مانگدا ، ١١١ ئەندام پارلەمان ، موچەی ٨ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە ، دەکاتە ٥٤ ملیارد دینار. لەگەڵ بودجەی تایبەتی پارلەمان بە بڕی یەک ملیارد بۆ هەر مانگێک، دەکاتە ٦٠ ملیارد دینار. کۆی ئەو ١١٤ ملیارد دینارە لەگەڵ ٥ ملیاردی دیاری کۆتایی خول، هەر پارلەمانتارێک بڕی ٤٨ ملیۆن دیناری بۆ دیاری کراوە. دەکاتە نزیکەی ١٢٠ ملیارد دینار.

لەکاتێکدا لەبەر قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە . پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە ، چەمچەماڵ و دەوروبەری لە بێ ئاوی ڕزگار دەکات پێویستی بە ٣٠ ملیارد دینارە. پرۆژەی یەکەی نیشتەجێ بوونی کەمدەرامەتەکان، نزیکەی ١٠ هەزار شوقەیە لە سەرتاسەری هەرێمدا. لە بەر نەبوونی ٧٠ ملیارد دینار ڕاگیراوە . 

ئەو ١٢٠ ملیارد دینارە دابەشبکرێت بەسەر ٣٣ یاساکەی ماوەی پێنج ساڵی پارلەماندا. بڕی تێچووی هەر یاسایەک، نزیکەی چوار ملیارد دیناری تێچووە. بۆیە لەگەڵ ئەوەدا خولی چوارەمی پارلەمان، خراپترین خول بوو. گرانترین یاساش لە دنیادا ، ئەو ٣٣ یاسایەی پارلەمانی هەرێمی کوردستانن .

01/11/2018



وتارەکانی تری نوسەر