وەزیری پەروەردە و شانازئیبراهیم ئەحمەد، دوشێوازویەک ئامانج..

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
وەزیری پەروەردە و شانازخانم،بە دو شێوازی جیا هەردوکیان خزمەتی یەک ئامانج دەکەن،کە   درێژەدانە،بە بایکۆتی خویندن،کەبەرهەمی دەسەڵاتی کابینەی هەشتەمی شکستخواردوە و ئەندازیاری کۆی قەیرانەکان و بەدیهێنەرانیشی پارتی و یەکێتین،کە حکومەتیان خستۆتە خزمەتی حیزب و کۆمپانیاکانییەوە.

ئێستا،با بزانیین،چۆن ئەم دوانە،گوایە دژ،بەیەکە،چۆن،بە دو شێوازی جیا خزمەتی بەردەوامی بایکۆتی بەزۆر سەپێنراوی حکومەت دەکەن، بۆنمونە وەزیری پەروەردە:

١_ هەر کاتێک بزانێت،مامۆستایان خەریکە بچنەوە دەوام، بۆخاتری بەرژەوەندی خوێندکاران وقوتابیان و هەڵوەشاندنەوەی پلانی سەپاندنی نەخۆێندەواری بەسەر شاری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و پشدەردا،کە پارتی و یەکێتی مەبەستیانە سەربگرێت، ئەوا خۆی  وحیزبەکەی و فراکسێۆنەکەیان،لە پەرلەمانی کوردستان ، بەجیا یان پێکەوە، لێدوانێک، بەیاننامەیەک، یارێک دەردەکەن، ڕاستەوخۆ هێزوتین، بە فشارە ناوازە مەدەنییەکان دەدەنەوە و شەقام پرجۆش و خرۆشتر دەکەنەوە، دەبێت، بزانێت، مامۆستا و فەرمانبەران ئەمنی خۆراکیان، لە مەترسیدایە، بۆیە فشار هیچی لێ سەوزنابێت.
٢_  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکان و کۆی ئەنجومەنی وەزیران،بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنیشەوە،کاتێک بڕیاری نایاسایی ژمارە ٦٤ لە ٣|٢|٢٠١٦ دەریان کرد،کە ستەمی پاشەکەوتیان سەپاند، لە بڕیارە نایاسایەکەیاندا،دەڵێن: مانگانە چارەکە موچە دابەش دەکەین، خاڵی ٥ دەڵێت: مانگانە پێداچونەوە دەکەین، بەپێی بونی داهات.
جارێ ئەو کاتە وەزیری پەروەردە،لە کوێ بو؟ بۆ ڕازی بو؟ چۆن ڕازی بو؟لەکوێی دنیادا،  هەبوە. سەداحەفتای موچە بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکەی، بەنایاسایی پاشەکەوت بکرێت و کەسیش نەزانێت کەی و چۆن دەدرێتەوە؟ ئەی ئێستا نرخی نەوت لەسەدا سەد زیاتر بەرزبۆتەوە،وەزیری پەروەردە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ خاڵی ٥ بڕیاری نایاسایی ٦٤ ستەمی پاشەکەوت جیبەجێناکەن؟کە خاڵێکی داواکاری مامۆستایانە،بۆ ئەوەی دەرگای خوێندنگاکان بکرێنەوە؟
٣_ ئەی ئەوەنییە، ئاشتی هەورامی، لە لەندەنەوە، سوپاسی بەندەری جەیهانی تورکی دەکات، کە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆژانە ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردە کردوە؟ ئەی پارەکەی کوا  ولە کوێیە؟ خۆ مانگانە تەنیا ١٠ ملێۆن دۆلار بکەنە پێداچونەوەی ستەمی پاشەکەوتی مامۆستایان ڕێژەی پاشەکەوت،بەتێکڕا، بۆ نزیکەی لەسەداسی کەم دەبێتەوە  ودەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکانیش دەکرێتەوە، ئەی بۆ نایکەن؟ ناتانەوێت، شەقام خاوەنی دەستکەوت بێت؟یان پلانتان هەیە فەرمانبەر و موچەخۆری شایستە نەک بندیوار کەم بکەنەوە و کوردستان، بەرەو  کەرتی حیزبی ببەن،کەئامۆژگاری سندوقی نەقدی دەولی و خوێندکارەکانی فریدمانە و ئێوە، لە کوردستان جێبەجێی دەکەن.
٤_ئیرهابی فیکری، لە شوێنێک نییە، کە ئازادی هەیە و دەنگی ناڕەزایی بەرزدەبێتەوە،ئیرهابی فیکری،لە فەزای داخراوی حیزبیدا، هەیە و بەردەوام دەبێت، واز لەم تۆمەتانە بهێنن وبەرگریکاری داواکانی مامۆستایان بن،بۆئەوەی دەوام دەستپێبکاتەوە،دڵنیابە،بە تایبەتی،لەسەردەمی کابینەی هەشتەمدا،خوێندنی هیچ ساڵیک ستاندارد نەبوە و هێج ساڵێک ڕۆژەکانی دەوامکردن ستاندارد نەبوە،ئێستاش باش ئاگاداری خوێندنی هەولێر و دهۆکین، ودەزانم چۆنە وخۆم،لە هەولێر،لەگەڵ مامۆستا  وخوێندکار قسەم کردوە و دەزانم بایکۆتی شاراوە هەیە.
شاناز خانم، گوایە،لە خەمی مامۆستایان و دەنگی ئازاد و سلێمانیدایە،من نازانم:
١_ کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات و ڕۆژانی دوایی،ئەتوت سلێمانی،لە ژێر هەڕەشەی دوژمندایە، لە کەناڵی کوردساتەوە، سرودی( خودایە بیپارێزە،سلێمانی زۆر ئازیزە ) دەچڕڕا، شانازخانم لە کوێ بو؟ بۆ قسەی نەدەکرد؟ کاتێک ئازادیخوازان و چالاکوانان شەهید دەکران وسەوکوت دەکران ولەزیندان دەئاخنران؟ ئەی کاتێک .لە ١٩ نیسانی ٢٠١١ دا،بۆیەکەم جار هێزەئەمنیەکانی سلێمانی،کە یەکێتی سەرپەرشتیان دەکات و بەفەرمانی ئەوان دەجوڵێن،شکۆی زانکۆی سلێمانیان شکاند و مامۆستا و فەرمانبەر وکچان وکوڕانی زانکۆیان،بەرەو قولەرەیسی برد وکەلەپجەیان لەدەست کردن و دوای فەلاقکردن،بەرە وزیندانیان بردن،کە خوێندکاران ناویان ناوە ( ئەنفالی زانکۆ ) شاناز خانم،لە کوێ بو؟ بۆ قسەی نەکرد؟کاتێک ئەفسەرێکیان تەلەفۆنی،بۆ سەر وخۆی دەکرد و دەیوت: گەورەم هێ باشمان لایە؟ شانازخانم ،لە کوێ بو؟ئەی ئایا خەمخۆرانی پەروەردە و زانکۆی ناو یەکێتی هیچیان وت؟!هیچمان نەبیست.
٢_ ئاشکرایە، یەکێتی بەهەردو باڵەکەیەوە،نایانەوێت، خوێندن،لە سلێمانی و هەڵەبجە وگەرمیان وڕاپەڕیندا، دەست پێبکاتەو، زانیاریشم لایە و زۆریش ڕونە،هە ریەکەیان مەبەستی خۆیان هەیە و هەردوکیشیان پێکەوە،لەگەڵ پارتی سزای سلێمانی دەدەن و تۆڵەی لێدەکەنەوە، کە لە ٢٠٠٩ دەنگیان پینەداون، هەمو کەس شەوی ئەلبیسەکە و مەخزەنەکانی هوانەی،لە بیرە،کاتی ئەژماری دەنگەکان چی گوزەرا؟!دەنگەکانی یەکێتی چۆن بو،بەوەی،کە هەیە!
٣_ شاناز خانم،لە بری وتار نوسین دەتوانێت،قسەلەگەڵ خوشکەزاکەی و ئاسایشی سلێمانی بکات و دەستوریان باتێ،کە کاری ئەوان چواردەورگرتنی خۆپیشاندەری مەدەنی و گرتنیان  نییە،بەڵکو کۆککردنەوەی زانیاری و پاراستنی ئاسایشی وڵاتە،خۆپیشاندان وپاراستنیان ئەرکی چالاکییەمەدەنییەکانە.
٤_ شانازخانم،بەندە،وەک ئەندامێکی پەرلەمان وئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا،لەگەڵ بەشێک،لە هاوڕێکانم،لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان،لە مانگی ١٠ ٢٠١٦ بەچەندین ڕێگای جیاواز و لەڕێگای فراکسێۆنی سەوز و بەرێوەبەری نوسینگەکەیەوە، داوای کۆبونەوەیەکمان ،لەگەڵ کاک قوباد،کردوە،بۆخاتری شاری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان وڕاپەڕێن، چونکە کاری شەخسیمان،بە کەس نییە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک و وادەیەکمان دەست نەکەوتوە، تە نیا کاک گٶران ئازاد نەبێت،وەڵامی دایەوە،وتی دەبێت،تا ئێستا ئەویش نەبوە، کورد وتەنی : دوای باران فەرەنجیم بۆ چییە؟ ئەمە دەرخەی جدییەتی جێگری سەرۆکی حکومەتە، کە خوشکەزای شانازخانمە، بۆ سلێمانی و ناوچەکانی تر،کە لەسەر شانی ئەوان پۆستی وەرگرتوە، ئەمە،بۆ کاک کۆسرەتیش ڕاستە،کە تائێستاجێگری سەرۆکی هەرێمی ماوە بەسەرچوە،کە لە ١٩ ئابی ٢٠١٥ ویلایەتەکەی تەوابوە،بەکورتی یەکێتی هەردو باڵەکەی و لەگەڵ پارتی پێکەوە سزای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەدەن و نایانەوێت، خوێندن دەست پێبکاتەوە،ئەگینا،هەر لە پارەکانی حیزب و کۆمپانیاکانی حیزب،دەتوانن، بەشێوەیەکی یاسایی و لە ڕێگەی حکومەتەوە پێداچونەوە، بە ستەمی پاشەکەوتی مامۆستایاندا،بکەن، کە مانگانە نزیکەی ١٠ ملێۆن دۆلاری پێویستە،بەوە دەرگای خوێندنگاکان دەکرێنەوە، خۆ ناشی بڵێن، پارەمان نییە؟!چونکە ئاشکرایە هەردو باڵەکە،لە ڕوی گیرفانەوە،لەگەڵ پارتی هاو گیرفانن!ئەوەشی ئێستا ئەیکەن،لای بەندە تەنیا تاکتیک و ڕۆڵ دابەشکردنە و هیچی تر،هەرچەندە خۆپیشاندان و نارەزایی مامۆستان وموچەخۆران خۆیان خاوەنین و رابەرایەتی دەکەن و مافێکی ڕەوای خۆیانە،بەڵام ئەگەر بریار بێ پارتی ویەکێتی تۆمەت ببخشنەوە،ئەوا یەکەم کەس یەخەی خۆیان دەگرێتەوە.


07/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر