سیستمی تۆتالیتار،ئەوە ئەنجامەکەیەتی

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
ڕۆژانە گوێمان،لەم هەواڵانە دەبێت،گەنجێک،پێشمەرگەیەک،.....،ئەڵقەی دەزگیرانی یان کەلوپەلێکی ماڵەکەی بۆ نان و شیری مناڵەکەی دەفرۆشێت! یان نوسەرێکی بەڕێز،مامۆستایەک کتێبەکانی،بۆ کرێی هاتوچۆی مناڵەکانی یان نان و دەرمان دەفرۆشێت!
لەولاشەوە،هەرێمی کوردستان سیخناخە،لە ڤیستیڤاڵ،دیدار،کۆنفرانس،یادی حیزبی،بێ ناوەڕۆک و بێ کەڵک کە تەنیا نمایشی بازرگانەسیاسییەکان و قات و سەعات و پێڵاوی گران بەهایە ،کە بەپارەی میللە و نەوت ئەنجام دەدرێن،هاوکات لەکۆی ٥٠٠ ملیار دیناری چارەکە موچەی ئێستای کوردستان نزیکەی ۲٥۲ دوسەدوپەنجاودو ملیار دیناری،بۆ هێزی ئەمنی و سەربازی دەڕوات ،کە بەپێی ئاماری نافەرمی،لە هەرێمی کوردستاندا،هەر ۱۲ کەس چەکدارێکی بەردەکەوێت،ئەمە دەیسەلمێنێت،سیستمی حوکمڕانی کوردستان بڕوای بەبواری ئەمنی و سەربازی هەیە،بۆ درێژەپێدان و مانەوەی خۆی وەک هەر سیستمێکی تۆتالیتار،هەر بۆیە کەرتی مەدەنی و ژیانی هاوڵاتیان و پەروەردە و تەندروستی و کایە خزمەتگوزارییەکانی تری بەلاوە گرنگ نییە،چونکە بەهۆکاری مانەوەی خۆیانی نازانن.
سەرئەنجام هەواڵی فرۆشتنی کتێبخانەی نوسەروتوێژەر و کەسانی تر بڵاودەبێتەوە،بەڵام هاوزەمان  پترۆ کەناڵ و پترۆ قەڵەم ڕۆژانە،لە زیادبوندان،ئەمەیە وڵاتی تۆتالیتاری،کە لەئێستادا،سیاسەتی برسیکردن و بەسەربازیکردنی تێدا پەیڕەودەکرێت.
د.شێرکۆ حەمەئەمین

نوسەروتوێژەر جەلال زەنگابادی،کە بەپێی سایتی سپی میدیا کتێبخانەکەی،بۆ نان و دەرمان دەفرۆشیت،ئەو کەرتی دەرمانەی،کە دوحیزبی چەند ساڵەی حوکمڕانی قۆرخی بازرگانییەکەیان کردوە.

31/03/2017



وتارەکانی تری نوسەر