کێ خەڵکی کوردستانی ماندو کردوە؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
چەند ڕۆژێکە و دوای ئەوەی پارتی گوایە گەورەیی نواندوەو بە ئاسایی کردنەوی پەرلەمان رازی بوە،لێرە و لەوێ گویمان لەوە دەبێت، گوایە بزوتنەوەی گٶارن نایەوێت پەرلەمان ئاسایی بکرێتەوە و گوتاری خۆی گۆڕیوەو هەقە گۆڕان بێتە ژێربارو هەمومان پێکەوە شان بدەینە بەری و ...، چونکە خەڵکی کوردستان ماندوە.
بەڵی زۆر ڕاستە خەڵکی کوردستان زۆر ماندوە و وشەکەتبوە و تەونی کۆمەڵایەتی تێکچوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لەلێواری نەماندایە،بۆنمونەبەپێی ئاماری حکومەت ساڵی ٢٠١٦ ڕێژەی جیابونەوەی خێزان  ١٦./ سەداشازدە بوە،رێژەی بێ کاری نزیکەی سەداپازدەیە ١٥./ ، لەچوار ساڵی ڕابوردودا، نزیکەی ١٢٨٠٠٠ سەدوبیست و هەشت هەزار خوێندکار لەزکۆوپەیمانگا دەرچون،بەبێ ئەوەی توانرابێت، هەلی کاریان بۆ دابین بکرێت،ئەمانەو دەیان نمونەی تریش.
پارتی و یەکێتی،لە ٢٦ ساڵی ڕابوردودا، حوکمرانییەکیان بەرهەمهێناوە،کە حیزب و کۆمپانیاکانی حیزب قەڵەو و تێر و خەڵکی کوردستانیش برسی و هەژار،ژیانێکی مەمرەومەژی،کە دواهەمینیان ستەمی نایاسایی پاشەکەوتە،کە هیچ گرەنتییەک نییە کەی و چۆن ئەم ستەمە لادەبرێت و چۆن پارەپاشەکەوت کراوەکان، بە موچەخۆران دەدرێنەوە.
ئەم حکومەتەی،کە شاگردی حیزبە و هەمیشە گیرفانی پارتی و یەکێتی و حاشییەکانیان،لە گیرفانی حکومەت پڕترە،تائێستا بارزانی نەیتوانیوە یان نایەوێت بیکات،بەوەی بانگی برازەکەی و جێگرەکەی بکات  ولێیان بپرسێت،ئەرێ ئێوە،کە ستەمی پاشەکەوتتان داهێنا، نەوت نرخی ٢٣ دۆلاربوە، ئێستا  سەرو ٥٠ دۆلارە، بۆ ناتوانن، پاشەکەوت لابەرن؟ ئەی ئەم پارانە چییان لێ دێت و بۆ کوێ دەچن؟ بۆیە ئەوەی خەڵکی ماندو کردوە و تەونی کۆمەڵایەتی تێکداوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی شێواندوە و وڵات  و خاک و دەوڵەتی کوردستانی،لە بەرچاوی خەڵک خستوە و ڕۆژانە خەڵکی بەرەو تاراوگە سەری خۆیان هەڵدەگرن،ئەوە پارتی و یەکێتی و کۆمپانیا حیزبییەکانیانن،کە سیاسەتی ئابوری جەردەیی بەڕێوە دەبەن،  ئێستا، گوایە،لە بری دانەوەی قەرز،پشکی زیاتر بەکۆمپانیاکاندەدەن، بێ ئەوەی کەس بزانێت، قەرزیان بۆچی کردوە و پارەکەیان بەچی داوە؟
ئەم مۆدێلە شکستخواردوەی جوت حیزبی هاوگیرفان کاردستانی خستۆتەسەرساجی عەلی و حیزبیش گیرفان پڕ و خەڵکی کوردستانیشیان ماندوکردوە،کە بەدڵنیایی، ئەگەر کۆتایی،بەم جۆرە بەڕێوەبردنە نەهێنرێت، ئەوا خەڵک بیر،لە شێوازی تری گۆڕین دەکاتەوەم بۆ یە باشترە، جوت حیزبی هاوگیرفان.لەوە زیاتر خەڵکی کوردستان ماندو نەکەن.
د.شێرکۆ حەمەئەمین


25/08/2017



وتارەکانی تری نوسەر