ئەنجومەنێک، بۆمانەوەی بارزانی

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
ئەمڕۆ پارتی و شاگردەکانی و دوکانەسیاسییەکان،لە حزوری میردا کۆبونەوە و قەیرانێکی تریان بۆ هەرێم زیادکرد،بەوەی ئەنجومەنێکیان هاوشێوەی مەجلیسی قیادەی سەورە بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کورد_ عێراق دروستکرد،کە بارزانی دەخاتە سەرو یاسا و دامەزراوەو لێپرسینەوەوە؟

هاوکات ئەوپەڕی حەیاچون و ئیفلاسی سیاسی و دژە دامەزراوەیی ئەو گروپەنیشان دەدات،کە هەرگیز نایانەوێت وڵاتێکی دامەزراوەیی و پەرلەمانێکی کاراو بوێر و چالاک هەبێت،کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بکات،ئەوەی ئەمڕۆ کراوە،زیادکردنی قەیراێکی ترە بۆ کوردستان و لێکترازانی زیاتری کۆمەڵگای کوردی و لایەنە کاریگەرەکانی کوردستان، هاوکات بەڵگەی دوفاقی ئەولایەنانەیە،کە نوێنەریان لەپەرمان هەیەو کەچی بەڵێ بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێک دەکەن، کە دەیانەوێت شوێنی دامەزراوەکان و پەرلەمان بگرێتەوە.

ئەم ئەنجومەنە کە بەئیمتیاز بۆ بارزانی دروستکراوە،نشانەی ئەوەیە،ئەوگروپە هەرگیز نایانەوێت ئەم وڵاتە بەسیستم بکرێت و بنەماکانی دەوڵەت دروست بکرێت،بەڵكو ئەوشەرعییەتی نادامەزراوەییە هەربەردەوام بێت ،کە جاران مەکتەبی سیاسی بو،لەمەودوا ئەنجومەنی سیاسیی کورد دەبێت،کە گەڕانەوەیەوە، بۆ دواوە و خوڵقاندنی قەیرانی زیاتر و نابوتکردنی دامەزراوەکانی هەرێم،کە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان نەبینن.

02/10/2017



وتارەکانی تری نوسەر