ئەمڕۆ ۲٠۱۹/۸/۳ پێنج ساڵ بەسەر ،کەوتنی شەنگال و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی تێپەڕدەبێت،رۆحی قوربانییەکان شاد و بەهیوای ساڕێژبونی برینەکانیان،کوردانی ئێزدی،لەمێژودا نزیکەی حەفتاوسێ جار کۆمەڵکوژی و کارەساتیان بەسەردا هاتوە،بەزمانی خۆیان ( فەرمان) کەدواهەمینیان لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش بو،لە ۲٠۱٤/۸/۳ ،ئەوکات ئێمە،لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوین،لیژنەکانی پەرلەمان سەردانی مەیدانیمان دەست پێکردو بەرەکانی شەڕ و ئاوارەکانی شەنگالمان،لە شوێنەجۆراوجۆرەکان بەسەردەکردەوەولە نزیکەوە قسەمان،لەگەڵ دەکردن،بۆ نمونە کۆمەڵگای ( خانکێ) نزیکەی ۷٠ هەزار ئاوارەی لێ بو،توڕەیی و بێزارییان،لەدەست ئەو هێزانەی ،کەلەشەنگال بوبون وبێ بەرگری شارەکەیان چۆڵکردبو،بەسیمایانەوە دیاربو بەئاشکرا قسەیان دەکرد،من هەر ئەوکات وتم،زۆردۆخەکەیان قورسەوبەئاسانی برینەکانیان ساڕێژنابێ و کوردبونیشیان دەکەوێتەمەترسیەوە.
ئەوکات هەر لیژنەیەک ڕاپۆرتی ئەنجامی سەردانی خۆی ئامادەکردو لەدانیشتنێکی پەرلەماندا، کرانە بڕیارو ڕاسپاردە
ودەرچوێنران و لەئاستی سەرۆکایەتی هەێم و پەرلەمان و حکومەتدا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهات،بەڵام نەئەنجامیان هەبو،نەکەسیش بەرپرسیارێتی کەوتنی شەنگالی هەڵگرت و هێزی حیزبیش وەک خۆی مایەوە.
دەرۆژ پێش کەوتنی شەنگال و دوای کەوتنی موسڵ پەرلەمان هەردوبڕیاری ژمارە ۱۸و ۱۹ ی دەرکرد،
بریاری ژمارە ۱۹ ساڵی ۲٠۱٤ تایبەت بو،بە هێزەکانی پێشمەرگەوخاڵی چوارەم دەڵێت:
پێویستە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە،لەماوەی ٦ شەش مانگدا،لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکبخرێن،بەتایبەتی یەکەکانی ۷٠ و ۸٠ ی یەکێتی و پارتی،ئێستا،کە هەرسێ لایەنی دەسەڵات پارتی و یەکێتی و گۆڕان گوایە،لەسەر چاکسازی ڕێککەوتون، هەرسێکیان باسی یەکخستن و بەدامەزراوەییکردنی هێزەکانی پێشمەرگەدەکەن،باشترین کارێک،لەم بوارەدا بیکەن،ئەوەیە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال بکەنە دەرفەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ۱۹ساڵی ۲٠۱٤ و هێزی حیزبی کۆتایی پێ بهێنن و سەرجەمیان بخەنە ژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و توانای سەربازی زانستی و ناحیزبی کارەکان بەڕێوەببەن.
هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیەش، یەکخستنەوەو بەدامەزراوەیی کردنی هێزی پێشمەرگە ،کاتی خۆی و ۲٠۱٤ یادی بەخێر کاک نەوشیروان بەپرۆژەوبە نوسین پێی داون و ئامادەیە.
وێنەیەک،لە بریای ژمارە ۱۹ ساڵی ۲٠۱٤