تکایە، لەماڵەکانتان بمێننەوە، بۆ؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر



ڤایرۆسی کۆرۆنا دوژمنێکی نەبینراووبڵاوە،کەقاچی نیە،ئەگەرئێمەخۆمان،بۆلای نەڕۆین،ئەونایەت بۆلامان،پێویستە بزانیین،هەرکەمتەرخەمی وپابەندنەبونێک،بەڕێنمایی و ڕێکارەتەندروستییەکان هەنگاوێک،لەڤایرۆسەکە نزیکمان دەخاتەوە،ئەوئامادەیەوکاری خۆی دەکات،بۆیەدەبێت،ئێمەبەهیچ جۆرێک دەرفەتی نەدەینێ و لەبری نزیکخستنەوەی بەهەموجۆرێک دوری بخەینەوەچونکەتائێستائەوەی ناوی حکومەتی هەرێمە تەنیاقسەی هەیەوئەوڕێکارانەشی جێبەجێی دەکات،کەمترین تێچوی هەیە،جگە،لەڕێکارەتەندروستیەکان،بەتایبەتی پشکنینی کەسی گومانلێکراو،کەتێچوی هەیە،ئەم دەسەڵاتەی هەرێم خۆیان باش دەزانن چیان چاندوە،کەرتی تەندروستیش،وەک کەرتەکانی تر وێرانەوبەهیچ جۆرێک،لەئاستی پێویستدانیە،لەگەڵ پێزانینمان،بۆماندوبونی پزیشک و کارمەندان،مەبەستمان سیستمی تەندروستیە،ئێستا دەسەڵاتداران بیانوشیان بەدەستەوەیە،بۆنمونە دەڵێن،خۆسستمی تەندروستی ئێمە هەرگیز ناگاتە ئیتالیاوئێران فەرمون بزانن،ئەوان چییان لێهاتوە.
ئێمە چین،لەچاو ئەووڵاتانەدا؟!

 
مرۆڤ،کەسەیری بوجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان،بۆڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادەکات،کەبەپێی زانیاری نافەرمی تەنیا چوارملیاردینارە،بەراوردی دەکەیت،بەوڵاتێکی وەک نەرویج،کە ۱٠٠ ملیار کرۆنی نەرویجی واتە نزیکەی ۱٠ دە ملیار دۆلاری تەرخانکردوە،بەمەرجێک نەرویج هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتوانی،لە پێنج ملێۆن کەس کەمترەئەوسا تێدەگەیت،کەدەڵین(حکومەت باوکی میللەتە)مەبەستیان،لەوجۆرە حکومەتانەیە،نەک،لەبابەتی ئەم چەتانەی کوردوستان،کەچی دەسەڵاتەکەی هەرێم،بەتایبەتی (پارتی و یەکێتی)تازە خەریکی شەڕەدەنەوکن و هەریەکەیان عەقڵیان،لەسنوری شارێک تێناپەڕێت،بۆنمونە نێچیرڤان بارزانی و مەسروربارزانی هەردوکیان بڕی ۳ سێ ملیار دیناریان،بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوی دهۆک تەرخان کرد،هەرچەندە بەتەواوی لەگەڵ ئەوەم پێویستە سەرجەم داهاتی کوردستان،لەخزمەتی خەڵکدابێت،بەڵام بەراوردی ئەوپارەیە،بەبوجەی تەرخانکراوبۆکۆرۆنا،ئەمە جێی سەرسوڕمان و لەسەروەستانە،دەریدەخات ئەقڵی دەوڵەتداری یان شارچییەتی کاردەکات؟

 
سەرۆکی وڵاتانی جیهان رۆژانەقسەدەکەن و دڵنیایی،لەبارەی ژیان و گوزەران،بەخەڵکەکەیان دەدەن،سەرۆکی حکومەتەکەی ئێمەش،جگەلەپەیامێکی تۆمارکراوتائێستا،کەس خۆی و جێگرەکەی،لەبەردەم مایکدانەبینیوە،ئەڵێی کۆرۆنا هەرلەم هەرێمەش نیە.

 
بەڵام ئێستاش پارتی و یەکێتی بەرژەوەندیە دارایی و نەوتییەکانیان بەردەوامەوعەیبی نیە، لایەنەکانی تریش یان بینەرن یان پینەکەرن.

 
ئێستا،هاونیشتمانی ئازیز، وەڵامی پرسیاری ناونیشانەکە،ڕونە،بۆپێویستە پشودرێژبین و لەماڵەکانمان بمێنینەوە،چونکە ئەمە باشترین ڕێگای خۆپارێزیە و لەخزمەتی خۆمان و هەموان و دەوروبەروشاروهەرێمەکەماندایە.

 
دڵنیام پشتیوان،بەخواووخێرخوازان ئەم دۆخە تێپەڕدەبێت و ئەم ڤایرۆسەش کۆتایی دێت،کەدەبێت هەمومان دەستباری یەکتری بین،وەک خاسیەتێکی جوانی کوردانە،بەڵام ئەوەی نابێت،لەبیرمان بچێت،رەفتاری ئەم چەتانەوشیوازی حوکمدارییانە،کەزویان درەنگ دەبێت،باجەکەی بدەن.

 


22/03/2020



وتارەکانی تری نوسەر