سه‌عات 10ی شه‌وی 13-ی مه‌ی به‌كاتی واشنگتۆن، كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرایكرد كه به‌رپرسێكی باڵا له پێنتاگۆن پێیراگه‌یاندوون كه ئێران له پشت كاره تێكده‌رانه‌كه‌ی چواركه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی دوورگه‌ی فوجه‌یره-وه هه‌یه.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی مه‌ی، چوار كه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وتی كه دوانیان ئیماراتی و دوانیان سعوودی بوون كاری تێكده‌رانه‌یان تێدا ئه‌نجامدراو بووه هۆی په‌ككه‌وتنیان. بەندەری فوجەیرە کە گەورەترین بەندەری بازرگانییە له ئیمارات، ناکەوێتە کەنداوی عەرەبییەوە بەڵکو دەکەوێتە سەر دەریای عوممان و لەڕێگەی گەرووی ھورمزەوە دەبەسترێتەوە بە کەنداوی عەرەبی.
له‌دوای رووداوه‌كه به‌رپرسانی ئیمارات و قه‌ته‌ر و سعودییه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له رووداوه‌كه، هه‌ر بۆیه رۆژی دووشه‌ممه تیمێكی ئه‌مریكی، یارمه‌تی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیماراتی ده‌ده‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن به سی ئێن ئێن-ی وتووه كه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتوون كه جگه له ئێران هیچ وڵاتێكی تر به‌و كاره هه‌ڵنه‌ستاوه و ئه‌مه ئیشی ئێرانه.