تێڕوانینمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

کاوه‌ محه‌مه‌د


ئەمڕۆ لەدانیشتنی ژمارە (۳٠)  پەرلەمانی عیراقدا،لەگەڵ هاوڕێیانمان ، تێڕوانینی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانمان بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێم خستەڕوو کە هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامیش هەمان رایان هەیە و بەکورتی بریتییە لەمەی خوارەوە:
۱/رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ هەردوولا ئیلزامی بێت و هەر لایەک پابەند نەبوو، لاکەی دیکە بۆی هەبێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدرالی.
۲/ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکە، ئەوا حکومەتی فیدرال راستەوخۆ لەڕووی داراییەوە مامەڵە لەگەڵ چوار پارێزگاکەی هەرێم بکات.
۳/بەشە بودجەی پێشمەرگە بە رێیکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نەبەسترێتەوە و مانگانە بنێردرێت، چونکە بەشێکە لەمەنزومەی بەرگریی عیراقی.
٤/مەبلەغێک پارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بکرێت بەحوکمی ئەوەی پارێزگایەکی نوێیە و سیمبولی قوربانیی دەستی رژێمی دیکتاتۆری سەدامە.
لەم کاتەدا ئەم دەریچە یاساییەی ناو یاسای بودجەی (۲٠۱۷) بەهەنگاوێکی گونجاو دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە وا بۆ سێ ساڵ دەچێت بەهۆی سیاسەی تاکڕەوانە و شکستخواردووی حکومەتی هەرێم، بەدەست بڕین و دواکەوتنی مووچەکانیان دەناڵێنن..هەوڵەکانمان بەرفراوان و چڕکردۆتەوە لەگەڵ لایەن و فراکسیۆنە عیراقییەکان، بەو ئومێدەی بە ئەنجام بگات.
کاوە محەمەد
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان 
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

08/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر