هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە، تەنها رێکارێکی یاسایی نیە، بەڵکو هەنگاوێکی مەترسیداری بەرەی گەندەڵکار و ستەمکارانە دژی هەوڵ و دەنگەکانی چاکسازی و ئازادی، تەورێکی دیکەیە لەبونیادی کاری دامەزراوەیی دەدرێت و مەبەست لێی بچووکترکردنەوە و بێ دەسەڵاتترکردنی پەرلەمانە لەرێگەی بەکارهێنانی خراپتری دەسەڵاتی قەزایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دەنگێک کە زاتی ئەوە بکات بەدەسەڵاتدارانی شکستخواردوو و نقومبوو لەگەندەڵی بڵێت پشتی چاوتان دوو برۆیە..
هەموو شێوازێکیان گرتەبەر تا شەقامیان خامۆشکرد، ئینجا نۆرەی بێدەنگکردن و بەدیکۆرکردنی زیاتری پەرلەمان و پەرلەمانتارانە..بۆیە نابێ ئەمە قبوڵبکرێت و تێپەڕێت و بۆ ئەو دەسەڵاتدارانەی هەرێم بچێتەسەر کە بەهۆی سیاسەتە ناشیرینیبەکانیان دەمێکە پارێزبەندیی ئەحلاقیان نەماوە..