1
له‌و رۆژانه گوێم له كڕوزانه‌وه‌ی كادیرێكی یه‌كێتی بوو ، زۆر به دڵ هاواری بۆ مام جه‌لال دهكردو به سۆزه‌وه ده‌یناڵاند ، گه‌لۆ ما مام جه‌لال كه‌سی له دوای خۆی به هه‌مان هه‌ڵوێست و بڕیاره‌وه به جێنه‌هێشتووه ، ئه‌دی ئه‌و هه‌موو ساڵه چی كردووه ، ئه‌وه بۆ كه‌س نیه نه‌جێی ئه‌و بگرێته‌وه ، نهگۆچانهكهی ئه‌و هه‌ڵبگرێ، به‌راستی سه‌یرم پێهات كاتێ هه‌ندێ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی ده‌یانگوت كه‌س بۆی نیه جێی ئه‌و بگرێته‌وه ، له كاتێكا لێكدانه‌وه‌ی دروستی قسه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان كه‌سیان له دوای مام له سه‌ر كه‌سێك كۆك نین ، خۆ قسه له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرا با هاوسه‌رۆكی پیاده‌بكرێت ، ئه‌وه‌ش نه‌كرا .
ئێستا ده‌بوو یه‌كێتی په‌كی له‌سه‌ر بڕیار‌و هه‌ڵوێست و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه نه‌كه‌وتبا ، نه‌ك ئه‌وه‌ی له حزبی ئازایه‌تی و شه‌هیدو بڕیاری ئازایانه‌وه ببێته حزبی پڕۆژه‌ی بێ ناوهڕۆك ، پڕۆژه‌گه‌لێك كهدهبرێته سه‌ریڕه‌ش و له‌وێش كهسنایخوێنێتهوهو تۆزی له سه‌ر ده‌نیشێ .
2
به خێرایی هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ی مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌نم خوێنده‌وه ، پیاو هه‌ق بڵێ كارێكی زۆر باشه‌و كاك سه‌لاح شایانی ده‌ستخۆشیه ، پارتیه‌كان بۆ له‌و كتێبه توڕه‌ن له كاتێكا مام له زۆر پهرهگرافا زیاد له پێویست به مه‌لامسته‌فادا هه‌ڵده‌ڵێ ، راستی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ مام هه‌قیقه‌تی تیایه‌و هه‌ست ناكه‌م زۆری له خۆی كردبێ ، ئه‌و راستی وتووه ، هه‌ندێك لایان وایه ئه‌مه تهناقوزاته ، له كاتێكا مام زۆر ژیرانه پێ به پێ سه‌رنجه‌كانی له گه‌ڵ ته‌مه‌ندا ورد تر‌و كامڵتر ده‌بن ، ئه‌وه‌ش راستیه نه‌ك شتی تر ، پارتیه‌كان به‌س ئه‌وه‌نده ببینن كه مام چۆن له روسیا بارزانی ده‌بینێ ئیدی هه‌ق نیه ئه‌وه‌نده داخ له دڵانه سه‌یری كتێبه‌كه بكه‌ن ، ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی ناوخۆش وایه ، به‌ڵام ئیدی ته‌مه‌ن مه‌ودای نه‌دا مام خۆی ئه‌و یاداشتانه بنوسێته‌وه ، قسه زۆره له‌و باره‌یه‌وه ، ئێستا كه مام و گۆچانه‌كه‌ی نین ، ئه‌وه بار‌و دۆخی یه‌كێتی و ئه‌و سلێمانیه‌ی ناوی نابوو شاره حه‌یاته‌كه .
3
كێشه ئه‌وه نیه یه‌كێتی له ته‌ك پارتیا رێك ده‌كه‌وێت یان له گه‌ڵ گۆڕان ، كێشه ئه‌وه‌یه له‌وه‌ته‌ی مامنهخۆشیهكهی به‌و جۆره كاری تێكردووه ، كه‌سێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له ناو یهكێتیداوهك ئه‌و له خه‌می یه‌كێتیدا بێت ، ئێ خۆ یه‌كێتی جێگرانی سكرتێر‌و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕ‌و كارگێڕان و مه‌كته‌ب سیاسی و چی و چی هه‌یه ، لێ هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه قسه‌ی یه‌كگرتوویان نیه ، كورده‌كه ده‌ڵێ هه‌ریه‌ك له باراشێك ده‌هاڕن ، بۆیه كه ده‌چنه سه‌ریڕه‌ش به بارزانی ده‌ڵێن سه‌رۆك و دێنه‌وه سلێمانیش له رێكه‌وتنه تۆز لێنیشتوهكهی ده‌باشان ده‌پرسن ، خودێ خۆ هه‌ر ئه‌مان بوون عێراق به ده‌ستیانه‌وه زهلازهلای بوو ، بۆوایان لێهات ، ئاخر كاكه ناههقێتی بلاڵێته‌وه و بڵێ وا مام جه‌لالا.
تێبینی : نامه‌یه‌ك به ئیمزای مام و نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاو بۆته‌وه گوایه له به‌رلینه‌وه مام بۆ بارزانی ناردووه ، زیاتر له دروستكراو ده‌چێت هه‌قه خه‌ڵك راستیه‌كه بزانێ