چی بكرێت ؟
ئه‌وسا :
له ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرائه‌نجامه‌كه به‌م جۆره بوو :
لیستی برایه‌تی كه‌ركوك "زۆرینه‌كوردو ئه‌وانی تر " ژماره 367 " 26 كورسی "
لیستی به‌ره‌ی توركمانی ژماره 175 " 8 كورسی "
لیستی ئیسلامی توركمانی ژماره 178 " 1 كورسی "
لیستی گردبوونه‌وه‌ی كۆماری عێراقی 299 " 5كورسی "
لیستی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراقی 289 " 1 كورسی "
وێنه گشتیه‌كه كورد 26 كورسی توركمان 9 كورسی عه‌ره‌ب 6 كورسی ، به گشتی 41 كورسی ، عه‌ره‌به‌كان وه‌ك پێویست به‌شداریان نه‌كرد ، به‌ڵام كورد به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری كرد ، كورد یه‌كلیستی هه‌بوو ، توركمان دوو لیست ، عه‌ره‌ب دوو لیست .
ئێستا :
له كۆتا مانگی 2017 داین
لیستی برایه‌تی كه‌ركوك لانی كه‌م چوار ئاراسته‌ی جیاوازه
یه‌كێتی ، پارتی ، یه‌كگرتوو، ئه‌وانی تر ئه‌مانه كۆك نین و وه‌ك یه‌ك بیر ناكه‌نه‌وه .
لیستی توركمانی ئه‌وانیش یه‌ك نین و ئاراسته‌ی جیا جیان
شیعه‌ی توركمان و سونه‌ی توركمان ته‌با نین .
لیستی عه‌ره‌بی جگه له‌وه‌ی كه‌مینه‌ن له ناو خۆیشیاندا ته‌با نین .
له ساڵی 2005 ه‌وه بۆ ئێستا زیاتر له 12 ساڵه ،ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕه‌وایی له ده‌ست داوه ، به تایبه‌ت له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه چونكه له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه ، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ش نین ،له كاتێكا له ئێستادا له هه‌ر كات زیاتر پێویسته كۆببنه‌وه بۆ :
یه‌كه‌م : پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایه ئیداریه‌كان و دیاری كردنی كه‌سێك بۆ به‌رپرسی ئیداره‌ی شار .
دووه‌م : چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی ته‌ناهی شار .
باشه گریمان لیسته‌كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نه‌بوون له به‌ر :
یه‌كه‌م : ئاماده نه‌بوونی به شێك له كورد له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك " واته لیستی برایه‌تی كه‌ركوك "
دووه‌م : ئاماده نه‌بوونی توركمانه‌شیعه وسونه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كتریان ناوێ و ناكۆكن له ناو یه‌كدا و هه‌ردوو لاش چاویان له كورسیه .
سێیه‌م : ئاماده نه‌بوونی عه‌ره‌به‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر خه‌می پرسه‌كه‌یان نیه، خۆیان به كه‌مینه ده‌زانن، بار‌و دۆخی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیانه .
كه‌واته چی بكرێت ؟
له راستیدا من پێشتریش له به‌رنامه‌ی پانۆرامای كوردسات نیوز وتم ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه نه‌بن ، پێویسته بیر له رێگه‌ی تر بكرێته‌وه ، بۆنمونه :
سه‌ره‌تا مۆڵه‌تێكی 10 رۆژی بدرێته ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه ، دواتر له كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سته‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دابنرێت ، ئه‌مه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ، ئه‌وده‌سته سێ كه‌سیه كوردێك و توركمانێك و عه‌ره‌بێك بن ، به پێی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به دوا هه‌ڵبژاردنه‌وه كورده‌كه سه‌رۆك بێت و ئه‌وانی تر جێگر، ئه‌م ده‌سته‌یه تا هه‌ڵبژاردنی ئاینده كه‌ركوك به‌ڕێوه به‌رن و راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندیان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بێت ،به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌مده‌سته‌یه لانی زۆر له 6 مانگ زیاتر تێنه‌په‌ڕێت .
تێبینی :
ئه‌م دید و نوسینه بۆ به‌رده‌م هه‌موو هاوڕێیانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد‌و ئه‌وانی تر‌و پارله‌مانتارانی كوردولایه‌نه‌كانی دیكه‌یه له به‌غدا به ئومێدی ئیش له‌سه‌ر كردن .