ئێواره‌یه‌كی له به‌رنامه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕامه‌وه ته‌له‌فونێكم بۆ هات ، زۆر به‌ڕێزه‌وه فه‌رموم لێ‌كرد ، ئه‌و وه‌كو زێراب رشایه‌وه ،هه‌رچی قسه‌ی ناشرینه كردی ، منیش پێموت تۆ بونه‌وه‌رێكی كۆیله‌و هیچ و پوچی ، من خه‌می ئه‌وه ده‌خۆم ئه‌مه‌ت بۆ كه‌مێك پاره‌ی بێنرخه بۆ كه‌سانێك كه سه‌روه‌تی سه‌رئه‌رزو ژێر ئه‌رزی ئه‌م وڵاته ده‌به‌ن و هه‌ركاتیش زه‌وقیان لێ‌بوو ئاشبه‌تاڵی لێده‌كه‌ن ، ئه‌و شه‌وه تا كاتژمێر یه‌كی شه‌و نه‌یهێشت بخه‌وم ، ناچار ته‌له‌فونم بۆ دۆستێكم كرد لای ئه‌مه‌ریكیه‌كان و ژماره‌كه‌م دایه ، دواتر بۆ به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌شی كردم و وتم ئاوا مرۆڤ په‌روه‌رده ده‌كرێت .
باسی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن خه‌باتمان بۆ ئازادی كردووه، كه‌چی به نوێژی نیوه‌ڕۆو له چه‌قی شارا مامۆستا ده‌ده‌نه به‌رشه‌ق و سوكایه‌تی به‌دكتۆره ده‌كه‌ن و له سه‌ر فوللایت گه‌نجی نیشتمان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن و رێگه به هه‌ڵواسینی لافیته‌و دروشمی ركابه‌ره‌كانیشیان ناده‌ن .
ئه‌وگرته فیدیۆیه‌ی " ئاراس عوسمان " ناوێك كه بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و سوكایه‌تی به كرێكارێكی هه‌ژار ده‌كات ، ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ ژیان ناهێڵێته‌وه له‌م وڵاته ، ئه‌و كابرایه ئه‌وه‌نده شه‌قاوه‌یه سه‌ره‌ڕای سوكایه‌تی و ناشرینی ئه‌و كوڕه‌كه ناچار به داوای لێبوردن ده‌كات ، به جۆرێك كه مرۆڤ دڵی ده‌سوتێ ، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مه پاڵپشتێكی به هێزی نه‌بێت كه‌ی زاتی ئه‌وه ده‌كات شتی وابكات .
من لام سه‌یره پۆلیس بۆ ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه هێشتا داوای به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌كات ، به‌ڵگه‌ی دیكه‌ی چی ، ئه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه .
ئاخر ئه‌گه‌ر كاتی خۆی شه‌قاوه‌كانی له ئاسۆس هه‌ردیان دا گیرابان ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی مه‌لاكانی هه‌ولێریان كوشت ریشیان سوتاندن گیرابان ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی مناڵی كوردیان له سه‌ر داوای نان و كه‌رامه‌ت و موچه‌له خوێندا گه‌وزاند گیرابان ئێستا ئێمه ئه‌ودیمه نه ئازاراویه‌مان ده‌بینی .
خودایه ئه‌وه كوردستانه‌كه‌ی منه‌و ئه‌وه‌ش مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانی تۆن له‌م كوردستانه‌دا ، كه هه‌رجاره‌و به جۆرێك سوكایه‌تیان پێده‌كرێت .
ئه‌ی كوا داوا كاری گشتی ، ئه‌ی كوا ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ی كه ئیدی رێگه ناده‌ن مرۆڤی كورد كه‌رامه‌تی بشكێنرێت .