دزە پاڵەوانەكانی نەوت

لەتیف فاتیح
1
نامەكەی چراخان 
ئەو نامە كورتەی چراخان رەفیق بۆ بارزانی و رای گشتی ناردووە ، پەردە لە سەر كارێكی مەترسیدار هەڵدەداتەوە ، دزی رێكخراو ، دزی بە ناوی خەڵكەوە ، دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەو زۆر شتی دیكە ، كێ‌ دەڵێت بە ناو هەر هاونیشتمانیەكی ئەم وڵاتەوە دزی زەبەلاح نەكراوە ، بۆ نا ، ئەوە شالیارەكەی حكومەت ، ئەی خەڵكی تر ، یەك كێماسی لە نامەكەی چراخاندا ئەوەیە كە دەیەوێت وانیشان بدات هەردوو بارزانیەكە ئاگاداری ئەوە نین ، ئاخر ئەگەر ئاگادار نەبن كارەسات و ئاگاداریش بن بەشدار ، خۆ هەرچی لەم وڵاتە دەكرێ‌ لە ژێر سایەی ئەواندایە ،ناكرێت ئەو دزی و راوڕوتە گەورەیە نەبینن ، ئاخر دزە پاڵەوانەكانی نەوت رەنگە رۆژانە چەند جارێك چاویان بە بارزانیەكان بكەوێت .
2
ئاسایش و كۆنگرەی نەتەوەیی 
 بە ڕێوە بووین بڕۆین بۆ سلێمانی بۆ ساڵیادی كۆنگرەی نەتەوەیی ، دۆستێك تەلەفونی كرد كە رێی چالاكیەكەیان نەداوە ، بۆ سلێمانی ، بۆ شارەكەی نالی و سالم و كوردی ، بۆ شارێك كە ناو نراوە پایتەختی رۆشنبیری و سەنتەری جیاوازی و پێكەوە ژیانە ، بۆ شارێك كە تاڵەبانی تێیدا سەكۆی ئازادو ئازادی بیرو ڕاو نەوشیروان مستەفا حزبی مەدەنی تیا داهێنا كێماسیەكی گەورەیە رێ‌ لە كۆنگرەی نەتەوەیی بگیرێت ، رێگرتن لە كۆنگرەی نەتەوەیی بە هەر بیانوویەك ملدانە بە خواستی دوژمنانی كورد ، بە تایبەت ئەوانەی " ئەوەندە شومن لە شەخسیش دەدەن زەرەر " .
3
یادی یەكێتی و شتی تر 
یەكێتی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە ، لە كاتێكا ئەم یادە دەكاتەوە ، هەرێمی كوردستان لە بەردەم قەیرانێكی مەترسیداری دیكەدایە ، ئەمەریكاو ئێران دانەجیڕە لە یەكتر دەكەن ، عیراق لە نێو هەزارو یەك بەزمی ناجۆردایە ، هیچ حزبێك ئەوی تر ناخوێنێتەوە ، یەكێتی خۆی ناتوانێ‌ كۆنگرە ببەستێ‌ ، ناتوانێ‌ لە جێگری پارتی تێپەڕێت ، ناتوانێ‌ پۆستەكان بە گوێرەی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكان دابەشبكات ، ئەوەش حاڵی كەركوكەكەی كە یاپشە یاپشە خەریكن  بە تەواوەتی لە دەستی دەریدەهێنن.
4
شەربەتی هەنارەكەت بینی 
جاقوربان لە سای سەری ئەم دەسەڵاتەوە هەموو شتەكان وان ، پاقلاوەو لوقم و شەربەتی هەنارو داودەرمان و زۆری شتی تر ، لەسەرەوە بۆ خۆیان چی باشە ئەوە دەخۆن ، تۆش هەر شەربەتی دەرمانی سورو لیمۆندزی و شەكرو توێكڵە هەنار بخۆو سوپاسی خودا بكە !!.
توو دینتان دكتۆر نەجمەدین كەریم پێویست بوو وا لە خۆی بكات ، یان !!


29/05/2019



وتارەکانی تری نوسەر