1
كاتێك كه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌و شه‌كره ده‌شكێنێت ، وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی و وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی پارێزگایه‌كی گهورهز زندوی هه‌رێمی كوردستانه ، ئه‌وه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ، ده‌بێت چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن كه‌سی تر وه‌ڵام بداته‌وه‌و له هه‌ولێر كونسڵه میتهكهی تورك بانگبكهن و داوای رونكردنه‌وه‌ی لێبكه‌ن ، كاتێ ئه‌و ئه‌وه‌ی گوت من خه‌یاڵم لای هه‌ڕه‌شه كۆنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بوو كه وتی ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌رده‌نه كار‌و باری ئێمه ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كه‌ین به شوێنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه .
مه‌ولود چاوش سوپایه‌كی وه‌ك سه‌گی هاری به‌رداوه‌ته خه‌ڵكی سڤیلی باشوری كوردستان و قسه له‌وه‌ش ده‌كات له سلێمانیه‌وه دژایه‌تی توركیا ده‌كرێت ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی سوله‌یمانی دارولمولكی بابانه و سوخره كێشی ئالی عوسمان نیه .
من تێناگه‌م بۆچی پارتی و بارزانی ئه‌و توركه ناناسن كه هه‌ژاری موكریانی له شینی مه‌لا مسته‌فادا ده‌ڵێت:
نۆ مانگه له به‌ر مه‌مكانه
دایكی یه‌خسیری توركانه
هه‌رچی ده‌یبینێ یه‌خسیره
وه‌ك دایكی مل به زنجیره
ئاخر ئێستا سوپای توركیا به جۆرێك له گه‌ڵ هه‌ولێرو دهۆك و پارتی و مامه‌ڵه ده‌كات " هه‌رچی ده‌یبینی یه‌خسیره ".
2
مه‌ولود چاوش ئامانجی ئه‌وه‌یه به ته‌واوه‌تی دهۆك و هه‌ولێر دابڕێت و واوه‌تریش بچێت و ده‌یه‌وێت له ناو باشوره‌وه بێت ئابڵوقه‌ی رۆژئاواش بدات ، ئه‌مه جگه له داگیركاری ، هه‌وڵێكیشه بۆ ده‌ستخستنی نه‌وت و غازی ناوچه‌كه ، خۆ ره‌نگه ته‌ماعی له قهرهاخ و شوێنی تریش هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه له خه‌ونی زڕ ده‌چێت ، گه‌ر په‌كه‌كه‌ش نه‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی قه‌راخی بۆ ده‌كه‌ن به گۆڕستانی جه‌ندرمه ، راستی من ده‌زانم مه‌ولود و ئاغاكه‌ی كه ئه‌ردۆغانه كوێیان دێشێت و بۆ ئێستا وه‌ك سه‌گی هار قه‌پ ئه‌ده‌ن ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نه‌ك هه‌رێمی باشوری كوردستان ،خۆ سه‌ری رۆژئاوای كوردستانیش له ناو به‌رن ، ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی ناتۆ‌و تره‌مپه سور كه ئێستا ئیتر خۆی گڵۆڵه‌ی له لێژیه .
3
سلێمانی خواردنی مه‌ولود چاوش نیه ، بابڕوات دیوانی شاعیرانی كورد یخوێنێتهوه ، بزانێ ئه‌وان چۆن باسی تورك ده‌كه‌ن ، داخی گرانم له نێو هه‌موو شاعیرانی كوردا ته‌نها مه‌ولانا خالید‌و مه‌حوی توركیان له به‌ر دڵانه ، كه ئه‌وه‌ش بڕوام وایه پرسێكی ئاینی و مه‌زهه‌بی رووت بووه و هیچی تر ، كورد ده‌بێت ئازایانه به گژ سته‌می توركا بچێته‌وه چونكه " رۆمی ئه‌وه‌نده شومن له شه‌خسیش ده‌خه‌ن زه‌ره‌ر " .
خودا هه‌زاری وه‌ك ئه‌م مه‌ولود چاوشه بكات به قوربانی ئه‌و كچه گه‌ریلایانه‌ی هێزێكی پڕ چه‌ك و چۆڵ و گه‌وره‌ی ناتۆیان هێناوه‌ته زه‌لزه‌له .