ناكرێت تۆ نه‌وت بفرۆشی ، باج وه‌ربگری، گومرگت هه‌بێت ، له هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك پاره كۆبكه‌یته‌وه ، پاره‌ت له عیراقه‌وه بۆ بێت ، ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان جار‌و بار یارمه‌تیت بده‌ن ، خێر خوا خێرت پێبكات، ده‌ست له ئیمارات و قه‌ته‌رو كوه‌یت و كوێ و كوێ پانبكه‌یته‌وه ، فڕگه‌و میدیا‌و مۆڵ و بیره نه‌وت و كۆمپانیات هه‌بێت و نه‌توانی میله‌ته‌كه‌ت به خێو بكه‌یت ، نه‌توانی موچه بده‌یت.
له ساڵی 2003ه‌وه ده‌یان ملیار دۆلارهاتوه‌ته كوردستانه‌وه ، له‌و پاره‌یه یه‌ك له سه‌ر پێنجی خه‌رج نه‌كراوه، به‌یه‌ك جار 5 ملیار دۆلار ونكراوه‌و كه‌سیش بۆی نه‌بووه به دواداچوون بكات ، ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی وتیان له بانكایه‌و دواتر هاشایان لێ‌كرد ، كابرا له یه‌ك كاتا له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتا بوو ، كۆمپانیای هه‌بوو ، زانكۆی هه‌بوو ، بانكی هه‌بوو ، باڕو كه‌باریاو مه‌لهاو هه‌رچی تۆ نه‌تبیستوه هه‌یبوو،به‌ڵام حكومه‌ت ده‌سته‌پاچه بوو له پێدانی موچه‌دا ، له‌مانگی شه‌شی 2014ه‌وه له‌م هه‌رێمه سیاسه‌تی بێموچه كردن و برسی كردن په‌یڕه‌و ده‌كرێت و كه‌سیش نازانێ ئه‌و پاره زۆره چی به‌سه‌ر دێت .
ئه‌مه‌ریكیه‌كان رۆڵێكی گه‌وره‌یان له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه كردنی گه‌نده‌ڵیدا بینی له‌م وڵاته ، ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد له عیراق و كوردستان له بن ده‌ستی ئه‌وان و به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ملیاره‌ها دۆلار گه‌نده‌ڵی كرا‌و نه‌توانرا دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت .
پارتی و یه‌كێتی شانازیان به‌وه‌وه ده‌كرد پێنج هه‌زار ملیۆنێرو ده‌یان ملیاردێری دۆلاریان دروست كردووه ، ئه‌م ژماره‌یه هه‌ر جاره‌ی یه‌كێك ده‌یگوت من له تاڵه‌بانی و به جۆرێكی تر له بارزانیشم بیستوه ، باسی پاره‌ی ژێر زه‌مینه‌كان ده‌كرا ، پاره‌ی نێو موجه‌میده‌كان ، سه‌رده‌مێك گره‌و بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند پاره بنێرنه ده‌ره‌وه له كرواتیاو ئۆكرانیا‌و چین و وڵاتانی دیكه‌دا به دوای ئه‌وه‌وه بوون كارگه‌و كارخانه‌و یه‌كه‌ی نیشته جێبون دروست بكه‌ن ، زۆرترین پاره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یان ئاودیوی وڵاتان كرد ، كه‌سیش له گوڵ كاڵتری پێنه‌وتن ، نه‌ك ئه‌وه ئه‌وانه‌ی توێكڵه شوتیه‌كانیان ده‌كڕانه‌وه جگه له نزای خێر شه‌ڕیشیان له سه‌ر ده‌كردن .
ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رپرسیارن له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ میلله‌ت ، ئه‌وان قوڕه‌كه‌یان گرته‌وه‌و نه‌یانتوانی سیستمێكی ئاكاری دابمه‌زرێنن ، ئێستا دوای 17 ساڵ له كه‌وتنی بته‌كانی سه‌دام هێشتا كاره با وه‌ك پێویست نیه ، ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویست نیه ، هه‌موو گردو شاخه‌كانیش به ناو سه‌ركرده‌كانه‌وه نراوه‌و میله‌تیش زه‌قه‌ی چاوی دێت ، دوای 17 ساڵ خه‌ڵك له به‌ر نه‌بوونی و له قه‌رزاریدا خۆی ده‌كوژێت و چه‌ته‌كانی پاره‌ش نه‌بایان دیوه نه‌باران .
چه‌ند تاوانه خه‌ڵك له به‌ر نه‌بوونی ئۆكسجین بمرێت و سه‌ركرده‌كانی وڵاتیش بۆ كۆكه‌یه‌كی ساده رووبكه‌نه وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ر .
چه‌ند شه‌رمه له پارێزگایه‌كی شكۆداری وه‌ك سلێمانیدا زیاتر له 100 هه‌زار خێزان خۆیان بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كی كه‌م بكرێن ، له كاتێكا وڵاته‌كه‌ت ملیۆنێرو ملیاردێری هه‌بێت .