كۆی دانیشتوانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 40 ملیۆن تێپه‌ڕیوه ، له‌و ژماره‌یه 75%بۆ 80%ی عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه‌ن ، عه‌ره‌بی شیعه نزیكه‌ی 60%ی پێكدێنێت ، كورد ده‌گاته 15%بۆ 17% ، عیراق بێ كوردستان 15 پارێزگایه ، هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به هه‌ڵه‌بجه‌وه 4 پارێزگایه ، حكومه‌تی عیراقی زیاتر له 6 ملیۆن فه‌رمانبه‌ری موچه خۆری هه‌یه ، 5308 پله تایبه‌ت له عیراق موچه‌یان هه‌یه و به هی ئێستا‌و ئه‌وانی له دوای 2003ه‌وه پۆستیان وه‌رگرتوه ، له‌و ژماره‌یه 539 وه‌زیری تیایه ، ژماره‌ی ئه‌ندام پارله‌مانی عیراق 329 ئه‌ندام په‌رله‌مانه بۆ هه‌ر خولێك ، ئه‌م ژماره‌یه له دوای 2003 به‌و راده‌یه به‌رزبوه‌وه له راستیدا ئه‌و ژماره‌یه نیوه‌ی زیاده .
له عیراقا جگه له پۆلیسی ناوخۆ ، پۆلیسی فیدراڵی ، سوپا ، زیاتر له سی جۆر میلیشیای چه‌كداری مشه‌خۆر هه‌یه ، له‌مه‌دا شیعه پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت ، عیراق پێویستی به خۆ رێكخستنه‌وه‌و خۆ ده‌رباز كردنه له‌و بار‌و دۆخه ، ساڵی 2021 ساڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ عیراق ، یان ده‌بێت خۆی له‌و بار‌و دۆخه ده‌ربێنێ ، یان كێشه‌كان ده‌ته‌قنه‌وه، بۆ ده‌رباز بون یه‌كه‌مین هه‌نگاو به گژا چونه‌وه‌ی رێكخراوه ، له عیراقا زۆر به رێكخراوی گه‌نده‌ڵی به‌رباد ده‌كرێت ، تا ئێستاش له هه‌موو، یان زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پۆست و كورسی به پاره ده‌فرۆشرێ ، له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان گه‌نده‌ڵی هه‌یه ، یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌مه‌نبوونی ده‌سته بژێری ناو ده‌سه‌ڵاته به شێوه‌یه‌كی له پڕ ، ته‌نها له‌م ساڵدا ئه‌و ده‌سته بژێره زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته جێبوونیان له توركیا كڕیوه ، عیراق له 1-1 بۆ 1-11 له سه‌رو ههمووانهوهیهو یه‌كه‌می لیسته‌كه‌یه .
دوه‌م هه‌نگاو رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌و پشت به‌ستنی زیاتره به داهاتی نانه‌وتی ، كه ئێستا عیراق گرنگترین و یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وته ، خاڵێ تر رێكخستنه‌وه‌ی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانه كه قورساییه‌كی زۆری بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروست كردووه، له بار‌و دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌دا عیراق ناتوانێ موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و ئه‌و هه‌رێمه‌ش به خێو بكات ، بۆیه ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستانه خۆی خۆی رێكبخاته‌وه‌و چاكسازی ریشه‌یی بكات ، هه‌ڵبه‌ت ده‌رده‌كانی هه‌ردوو لا تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌یه ، به ده‌ر له‌وه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی په‌نجا ساڵه‌ی له ته‌ك توركیادا كردووه، كه تا ئێستا جگه له واژوكهرهكانی رێكه‌وتنه‌كه كه‌س و هیچ لایه‌نێك نازانێ ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه چی تیایه .
هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌م كابینه‌یه كه مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێكهێنه‌ره‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانن، به‌ڵام له دۆخێكا كابینه‌كه وه‌رگیرا كه هه‌رێم قه‌رزێكی زۆری به‌سه‌ره‌وه بوو نزیكه‌ی 27 ملیار دۆلار " ناوخۆ‌و كۆمپانیاكان " ماوه‌یه‌كی زۆر بوو موچه وه‌ك پێویست نادرا ، كابینه‌ی پێشوو فه‌شه‌لی هێنابوو له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، خه‌ڵك و چاودێران لایان وابوو مه‌سرور مادام كوڕی گه‌وره‌ی بارزانیه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌توانێ لانی كه‌م دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی بگۆڕێت ، ئه‌وه‌تا تا ئێستا سه‌ره‌ڕای پڕۆژه‌ی چاكسازی كه‌چی هێشتا نه‌توانراوه به سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ‌بن و خه‌ڵكیش توڕه‌یه ، گه‌رچی ئه‌مجاره به زه‌برو زه‌نگ توڕه‌یی خه‌ڵك كپ كرایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م كپكردنهوهیه كاتیه‌و زۆر رێی تێده‌چێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی چاكسازی ریشه‌یی ده‌رنه‌كه‌ون و دۆخی موچه باشتر نه‌بێت له به‌هار یان هاوینی داهاتودا توڕه‌ییه‌كان سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه .
له راستیدا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌رێم له سه‌ر بارودۆخی ناوخۆ‌و ئاینده‌و ئاینده سازی و چی بكرێت ، توێژینه‌وه‌ی زانستی و ورد بكات و به شێوه‌یه‌كی مكوڕ به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێت ، كه من لام وایه لێسه‌ندنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌تێكی زۆری دزراو ده‌بێته پاڵپشتی گه‌وره بۆ ئه‌م هه‌رێمه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی نه‌یكات كێ بیكات ؟
ساڵی ئاینده وه‌ك چۆن بۆ عیراق ساڵێكی قورسه‌و ده‌كرێ هیوا به‌خشیش بێت ، بۆ هه‌رێمیش هه‌مان جۆره، هه‌ڵبه‌ت پڕۆژه‌ی خۆ ناچه‌مێنین ناكرێت له سه‌ر میله‌ت ده‌چه‌مێنین بێت .